پێكهاتەی نموونەیی 2018ی ئەوروپا

:: PM:02:08:12/01/2019 ‌

یەكەتیی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) پێكهاتەی نموونەیی پارزەوینی ئەوروپای بۆ ساڵی 2018 راگەیاند.

لە پێكهاتەكەدا ناوی 4 یاریزانی یانەی ریال مەدریدی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی پاڵەوانانی ئەوروپای تێدایە لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی كە هاوینی رابردوو پەیوەندی بە یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵییەوە كرد.

یوفا باشترین پێكهاتەی 2018ی پارزەوینی ئەوروپای بەمشێوەی خوارەوە دیاری كرد:

گۆڵپارێز: تیر شتیگن.

بەرگری: سێرجیۆ رامۆس، ڤرگیل ڤان دایك، ڤاران و مارسێلۆ.

ناوەڕاست: هازارد، نگۆلۆ كانتی و لوكا مۆدریچ.

هێرشبەر: كریستیانۆ رۆناڵدۆ، لیۆنێل میسی و كیلیان مباپێ.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م