FBI لێكۆڵینەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ دەكات

:: PM:02:38:12/01/2019 ‌
نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی لە 2017ەوە دۆسیەی لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ دەست پێ كردووە بۆ دەستنیشانكردنی ئەوەی لە بەرژەوەندی رووسیا ئیشی كردووە یان نا.

رۆژنامەی نیویۆڕك تایمز لە راپۆرتێكیدا لە بارەی لێكۆڵینەوەی " FBI" دەڵێ، لێكۆڵینەوەكە زوو لەگەڵ لێكۆڵینەوەكەی رۆبەرت مۆلەر تێكەڵ كرا كە مۆلەر ئێستە سەرۆكایەتی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە دەستوەردانی رووسیا لە هەڵبژاردنی 2016ی سەرۆكایەتی ئەمەریكا دەكات.

ئەگەرچی رۆژنامەی نیویۆڕك تایمز هیچ زانیارییەكی لە بارەی ناوەڕۆكی راپۆرتەكە بڵاو نەكردووەتەوە، بەڵام دەڵێ لێكۆڵینەوەكە دوو بەش بووە، بەشێكی سیخوڕی و بەشێكی تاوانی.

ئەوەی پێوەند بە سیخوڕییەكەوە هەیە، ئێف بی ئای ویستوویەتی بزانێت ترەمپ بە مەبەست و ئاگادارییەوە سیخوڕی بۆ رووسیا دەكات یانیش بێ مەبەست، پێوەند بە لێكۆڵینەوە تاوانییەكەش پێوەندار بووە بە دوورخستنەوەی جێمس كومی.

رۆژنامەكە ئاماژە بەوە دا كە روون نییە لێكۆڵینەوەكە بەردەوامە یان نا، بەڵام ئێف بی ئای گومانیان هەبووە لەسەر ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا كە پێوەندی لەگەڵ رووسیا هەیە لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە 2016 تا ئێستەش.



وشە - فه‌رمان سادق