چەند رێیەكی سەیر بۆ سپیكردنەوەی ددانەكان

:: PM:03:09:12/01/2019 ‌
شووشتنی ددانەكان بە سۆدە یان خوێ یان بەكارهێنانی زەیتی گوێز هیند یان خشاندنی توێكڵی پرتەقاڵ لەسەر رووی ددانەكان، هەموو ئەمانە دەبنە هۆی سپیكردنەوەی ددان بەشێوەیەكی سروشتی، بەڵام لێرەدا باس لە چەند رێیەكی جیاواز دەكەین بۆ سپیكردنەوەی ددانەكان باشتركردنی تەندروستی ددانەكان.

یەكەم: شوكلاتەی تۆخ بخۆ، ئەگەر بیر لەوە دەكەیتەوە كە خواردنی شوكلاتە دەبێتە هۆی تێكدانی ددان و دروستبوونی نەخۆشییەكانی ددان ئەوە دوورە لە راستییەوە، چونكە بەپێی توێژینەوە پزیشكییەكان  شوكلاتە تاكە هۆكارە بۆ سپیكردنەوەی ددانەكان، چونكە توانای لابردنی ئەو بەكتریایانەی هەیە كە دەنووسێن بەسەر رووی ددانەوە، هەروەها تەندروستی ددانەكان باشتر دەكات و رێ لە نەخۆشی دەگرێت.

دووەم: پەنیر بخۆ، پەنیر راستییەكەی یارمەتی سپیكردنەوەی ددانەكان دەدات بەپێی پزیشكەكانی ددان كە دەڵێت جوینی پەنیر دەبێتە هۆی تفتكردنی ناو پۆشی دەم و بەمەش هەندێك لەو بەكتریایانە لەناو دەبات كە لە تفتیدا ناژین، هەروەها پەنیر سەرچاوەیەكی باشی كالیسیۆمە كە پێویستە بۆ ئێسك و ددانەكان و بەهێزبوونیان، بۆیە پێویستە بەرێژەیەكی زیاتر پەنیر بخۆیت بۆ ئەوەی ددانەكانت بەدروستی بمێنێتەوە.

سێیەم: هاڕاوەی خەڵووزی دار، بەكارهێنانی خەڵووز بۆ سرینەوەیی ددانەكان نەریتێكی كۆنە، لەكاتی سڕینەوەی ددانەكاندا بە خەڵووز رەش دەردەكەوێت، بەڵام دوای تەواوبوونی ئەم كردارە سپیكردنەوەیەكی بنەڕەتی بەددانەكانت دەبەخشێت، بەپێی توێژینەوەی پزیشكە خەڵووزی دار توانای مژینی مادە ژەهراوییەكانی هەیە لە ناوەوەی لەش، خەڵووزی دار توانای لابردنی ئەو لەكە و پەڵانەی هەیە كە دوای خواردنەوەی قاوە و چا و خواردنەوەكانی تر دروست دەبێت.

چوارەم: خواردنی تۆو چەرەزات، پێویستە بەرێژەیەكی زیاتر تۆو و چەرەزات بخۆیت، چونكە یارمەتی سپیكردنەوەی ددان دەدات و دەبێتە هۆی لووسكردنی رووی پێشەوەی ددان. شارەزایانی خۆراك دەڵێن خواردنی تۆو و چەرەزات دەبیـَتە هۆی بەخشینی هەندێ هانزاو ڤیتامین بە لەش وەك پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و فۆسفۆر كە پێویستن بۆ بەهێزبوونی ددانەكان  رێ لە زەردبوونەوەی ددانەكان دەگرێت و چەندان چەوریی دروستی تێدایە كە پێویستن بۆ پێست و مێشك و دڵ و جومگەكان.




وشە - ئاوات ئازاد