ئاڵا تاڵه‌بانی كه به هه‌ڵوێسته‌كانی دژی هه‌رێمی كوردستان ناسراوه، له دوایین لێدوانی‌دا ستایشی هه‌ڵوێستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات كه داوای لابردنی ئاڵای كوردستانی له كه‌ركووك كردبوو.
ئه‌مڕۆ شه‌موو (12ی كانوونی دووه‌م)، ئاڵا تاڵه‌بانی سه‌ركرده‌ی دیاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ماڵپه‌ڕی "
ئه‌خبارییه"ی عێراقی گوتووه، پشتیوانیی هه‌ڵوێستی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كه‌م كه فه‌رمانی لابردنی ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر باره‌گا حزبییه‌كان ده‌ركرد. ده‌ڵێ: "هه‌ڵوێستێكی دانایی بوو".
ڕۆژی چوارشه‌می ڕابردوو، عادل عه‌بدولمه‌هدی به فه‌رمانێكی باڵا داوای كرد له ناوچه جێناكۆكی له‌سه‌ره‌كان، ئاڵای كوردستان دابگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان زیاتر گه‌شه نه‌كه‌ن.
ئاڵا له دیمانه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، به‌رده‌وامیدان به فه‌رامۆشكردنی كێشه‌كانی كه‌ركووك، زیاتر ته‌نگژه‌كه فراوان ده‌كات و نه‌ته‌وه‌كان زۆرتر تووشی ده‌مارگیری ده‌به‌ن.
هه‌فته‌ی پێشوو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر مه‌ڵبه‌ند و باره‌گاكانی له كه‌ركووك ڕاگه‌یاند، هه‌ڵكردنی ئاڵاكه به ره‌زامه‌ندیی حه‌شدی شه‌عبییه، به‌ڵام حه‌شد له ڕاگه‌یانراوێكدا ئاشكرایان كرد، یه‌كێتی داوایان لێ كردوون ته‌نیا بۆ "چوار سه‌عات" ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر مه‌ڵبه‌ند هه‌ڵبكه‌ن، ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌نده ڕێمان داون و دوای ئه‌وه پێمان لابردوون.
كه‌ركووك له 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به چاوساغی چه‌ند كه‌سێكی ناو یه‌كێتی كه به گرووپی خیانه‌تكاران ناسراون، داگیر كراوه و له‌و كاته‌وه تا ئێسته شاره‌كه به داگیركراوی ماوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك ئاڵای كوردستان و زمانی كوردیشی لێ قه‌ده‌غه كراوه.