بنەماڵەی مامەڕیشە: داوا دەكەین یەكێتی یادی شەهیدبوونی مامەڕیشە نەكاتەوە
بنەماڵەی مامەڕیشە راگەیەنراوێكیان بڵاو كردەوە و نیگەرانییەكانی خۆیان بەرانبەر یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕادەگەیەنن، هەروەك داوا لەو حزبە دەكەن یادی 34 ساڵەی شەهیدكردنی نەكەنەوە.
محەمەد شكور راگەیەنراوێكی بەناوی بنەماڵەی مامەڕیشەوە بڵاو كردووەتەوە و دەڵێت، دەمەوێت هەموان ئاگادار بكەمەوە بەهیچ شێوەیەك یادی 34 ساڵەی شەهیدكردنی مامەڕیشە ناكەنەوە و داوا لە بەرپرسانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكەم بەهیچ شێوەیەك ئەو یادە نەكەنەوە، چونكە بەشداریی هیچ یاد و ساڵڕۆژێك ناكەن.
لە راگەیەنراوێكەی بنەماڵەی مامە ڕیشەدا هاتووە، مامەڕیشە تەنیا موڵكی یەكێتی نیشتمانی نییە، موڵكی هەر چوار پارچەی كوردستانە و جێگەی شانازی هەمو شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازێكە.
نەجمەدین شكور رەئوف ناسراو بە "مامەڕیشە" لەدایكبووی ساڵی (1955)ی گوندی تاڵەبانی ناوچەی گەرمیانە، لە (24)ی كانونی دووەمی ساڵی (1985) شەهید كرا.
وشە -
سهرخێڵ هاشم