هه‌ده‌په له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند، كه سه‌رۆكى په‌كه‌كه له گرتووخانه‌ی ئیمراڵی چاوی به برایه‌كی كه‌وتووه.
محه‌مه‌د ئۆجه‌لان، برای رێبه‌ری په‌كه‌كه، له زیندان سه‌ردانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی كردووه و له نزیكه‌وه چاوی پێكه‌وتووه.
محه‌مه‌د ئۆجه‌لان ڕای گه‌یاند، له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی برای كۆبووه‌ته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پرسی مانگرتنی په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له‌یلا گوڤه‌نیان تاووتوێ كردووە.
له‌لایه‌كى تره‌وه "هه‌ده‌په" ڕای گه‌یاند كه محه‌مه‌د ئۆجالان له گرتووخانه‌ی ئیمراڵی چاوی به عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕێبه‌ری "په‌كه‌كه" كه‌وتووه.
زانیارییه‌كان ده‌ریان خستووه كه ته‌ندروستی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان باشه و له قۆناغی داهاتوودا ورده‌كاری زیاتری ده‌خرێته ڕوو.
دوایین چاوپێكه‌وتنی محه‌مه‌د ئۆجالان و عه‌بدوڵا ئۆجالانی برای له 11ی ئه‌یلوولی ساڵى 2016 دا بوو، له‌و كاته‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ توركیا ڕێگای به هیچ یه‌كێك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌دا سه‌ردانی ئۆجالان بكه‌ن.
لە 15ی شوباتی 1999 دوای دەرچوونی لە یۆنان بەرەو ئەفه‌ریقا، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری په‌كه‌كه لە شاری نایرۆبی پایتەختی کینیا گیرا و ڕادەستی تورکیا کرایەوە و له‌و كاته‌وه له زینداندایه.