له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی وڵاتانی ڕۆژئاوا له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوو بۆ له‌ناوبردنی گرووپی تیرۆریستی داعش، كورده‌كان سه‌لماندیان كه یه‌كێك له به‌هێزترین و متمانه‌پێكراوترین هاوپه‌یمانه‌كانی وڵاتانی ڕۆژئاوا، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ڕۆژئاوا هێزی خۆیان بهێننه ناوچه‌كه و پاره‌ی زۆر خه‌رج بكه‌ن، كورده‌كان هه‌مان ئه‌ركی سه‌ربازه‌كانیان به‌جێ هێنا، بۆیه كورد ئێسته هاوپه‌یمانێكی گرنگی ڕۆژئاوان و جارێكی تر ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و وڵاتانی تری ئه‌وروپا ده‌سبه‌رداریان نابن و پشتیان تێ ناكه‌ن.
حكوومه‌تی
وڵاتانی ڕۆژئاوا له كه‌ناراوه‌كانی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی دوودڵبوون له چۆنیه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رباز و ناردنیان بۆ شه‌ڕی تیرۆر له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام كورده‌كان ئه‌و دوودڵی و كێشه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوایان چاره‌سه‌ركرد، خۆیان وه‌ك سه‌ربازی ئازا توانیان شه‌ڕی تیرۆر بكه‌ن، به هاوكاری و پشتیوانی هاوپه‌یمانان و توانیان زۆرینه‌ی ڕه‌های ناوچه‌كان له تیرۆریستان پاك بكه‌نه‌وه و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییان به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره ئاراسته كرد.
به یارمه‌تی و كۆمه‌كی هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا هێزه كوردییه‌كان له هه‌رێمی كوردستانی عێراق و باكوری سووریا توانیان 99%ی ئه‌و خاكه له ده‌ست تیرۆریستان ڕزگار بكه‌نه‌وه، كه له دوای هێرشی داعش بۆ ناوچه‌كه له سووریا و عێراق له 2014 ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوویش چه‌ند سه‌ربازێكی به‌ریتانی به سه‌ختی برینداربوون به‌هۆی هێرشێكی مووشه‌كی توندڕۆكان له سووریا كه به‌شداری ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شیان كردبوو له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی كورد له سووریا و یه‌كێك له شه‌ڕڤانه كورده‌كانیش شه‌هید بوو، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی سه‌ره‌كی دژ به تیرۆر نه‌ماوه، به‌ڵكوو ته‌نیا پرۆسه‌ی كێوماڵكردن و پاككردنه‌وه له ناوچه تازه ڕزگاركراوه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێ و هه‌وڵ ده‌درێ به ته‌واوه‌تی ڕێ له گه‌ڕانه‌وه و دروستبوونه‌وه‌ی تیرۆر له ناوچه‌كه بكرێت، له‌م پرۆسه‌یش دا كورده‌كان ڕۆڵی كارا و باڵا ده‌گێڕن و به‌رده‌وامن له هاوبه‌شیكردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان بۆ ڕاوه‌دوونانی گرووپه توندڕۆكان.
دوای بڕیاره‌كانی تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به كشانه‌وه‌ی دوو هه‌زار سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له سووریا كه پشتیوان و هاوبه‌شی هێزه‌كانی كوردیان له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌كرد، پشتكردنی ڕۆژئاوا و دووباره خیانه‌تكردن له كورد بووه ڕۆژه‌ڤی میدیاكانی دنیا، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه‌ی پۆمپیۆ و بۆڵتن بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دڵنیایی دایه هه‌مووان كه ئه‌مه‌ریكا ده‌كشێته‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز پشت له كورد ناكات و ڕێ نادات هێرشیان بكرێته‌سه‌ر و كۆمه‌ڵكوژ بكرێن، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ده‌رفه‌ت ده‌داته ڕووسیا و ئێران كه وه‌ك دوو هێزی سه‌ره‌كی هه‌ژموون به‌سه‌ر سووریا ده‌سه‌پێنن، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی ڕاسته، ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا به‌شداری له دانوستاندنه‌كانی داهاتووی سووریا ناكه‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ر له كۆتاییهاتنی شه‌ڕ و به‌ر له كۆتاییهاتنی دانوستاندنه‌كان وا ده‌كات كورده‌كان هه‌ست به بێ پشتیوانی بكه‌ن و وا بیر بكه‌نه‌وه كه دووباره هاوپه‌یمانه ڕۆژئاوایییه‌كان پشتیان به‌رداون و له‌به‌رده‌م گه‌رده‌لوولی زلهێزانی ناوچه‌كه به‌جێیان هێشتوون.
كورده‌كان ئه‌زموونی پێشوویان هه‌یه و ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه كه ڕۆژئاوا پشتیان به‌رده‌دا، له دوای ڕووخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیش له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان، ڕۆژئاوا پشتیان له كورد كرد و وه‌ك نه‌ته‌وه‌كانی تر نیشتمانێكی سه‌ربه‌خۆیان بۆ دانه‌مه‌زراندن، له‌میانه‌ی شۆڕشه‌كانی كوردیش دژ به وڵاتانه‌ی خاكه‌كه‌یان به‌سه‌ریان دا دابه‌شكراوه، به‌هه‌مانشێوه ڕۆژئاوا پشتی لێكردوون، بۆیه ئێسته كورد ترسیان هه‌یه كه مێژوو خۆی دووباره بكاته‌وه و هیچ پارێزبه‌ندییه‌كیان نه‌بێ و به ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا بكه‌ونه ژێر سته‌م و په‌لاماری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا كه به توندی دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه.
له دوای دانیشتنی په‌رله‌مانی توركیا كه ئه‌ردۆغان وتارێكی تێدا خوێنده‌وه و سووربوونی ئه‌نكه‌ره‌ی دووپات كرده‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك سازیش بۆ كورده‌كانی سووریا ناكات و ئاماده‌یه هێرش دژی گرووپه كوردییه باڵاده‌سته‌كه‌ی باكوری سووریا ئه‌نجام بدات و هه‌ڕه‌شه‌ی پێشڕه‌وی هێزه‌كانی بۆ ناوچه كوردیییهكانی عێراقیش كرد.
توركه‌كان ده‌ترسن كه سه‌ركه‌وتنی كورد له شه‌ڕی تیرۆر و دروستبوونی هاوپه‌یمانییه‌كی متمانه‌پێكراو له نێوان كورد و وڵاتانی ڕۆژئاوا له عێراق و سووریا ببێته هۆكارێك بۆ گه‌یشتنی كورد به خه‌ونی له‌مێژینه‌ی خۆیان كه سه‌ربه‌خۆیی و نیشتمانێكی ئازاده، به‌ڵام ئه‌نجامدانی هه‌ر هێرشێك له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌بێته هۆی ناكۆكی و گرژی قورس له نێوان ئه‌نكه‌ره و واشنتن، ئه‌مه‌یش هه‌ر بۆ توركیا مه‌ترسیداره، چونكه ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێ به لێدوانێك دراو و ئابووری وڵاته‌كه داڕمێنێت.
لایه‌نی سوودبه‌خش له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له سووریا، تیرۆریستان ده‌بن، چونكه كورده‌كان ئێسته به ته‌واوی بیر له خۆپاراستن له هێرشی توركیا له باكور ده‌كه‌نه‌وه و چاویان له‌سه‌ر پاشماوه‌كانی تیرۆر لابردووه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات تیرۆر سه‌رهه‌ڵبداته‌وه، به‌ڵام ڕۆژئاوا به‌لایه‌وه گرنگه كه تیرۆر ڕیشه‌كێش بكرێ و به‌یه‌كجاری له‌ناوببرێ، هیچ كات ڕێ به ئه‌نكه‌ره نادات ئه‌و ده‌رفه‌ته زێڕینه به تیرۆریستان بدات و هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی دژ به داعش به شه‌ڕی توركیا خه‌ریك بكات، له‌به‌ر ئه‌وه كورده‌كان پارێزراون و هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه و ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا پشتیوانیانن و ئه‌مجاره مێژوو دووباره نابێته‌وه.
كۆن كۆگلین ستافی ڕۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی بۆ كاروباری به‌رگری و خاوه‌نی ستوونی تایبه‌ت به پێوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كان له ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی.