كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق واده‌یه‌كی نوێی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ڕاگه‌یاند و دووپاتی كرده‌وه، كه له‌و كاته‌دا ده‌توانن ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن ته‌واو بكه‌ن و بێ هیچ گرفتێك هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌ڕێوه ببه‌ن.
لیژنه‌ی كرده‌گه‌له‌كانی
كۆمسیۆن به سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران و به پشت به‌ستن به بڕیاری ژماره‌ی 13ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه كه له دانیشتنی 29ی كانوونی یه‌كه‌م / دیسێمبه‌ری 2018 بڕیاری له‌سه‌ر درا و تێیدا فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن ڕا‌سپێردرا بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كاتێك بكات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و به فه‌رمی ڕای بگه‌یه‌نێت.
به گوێره‌ی نووسراو و دیكۆمێنتێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، له دوا دانیشتنی فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه تا دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو به‌رده‌وام بوو، هه‌مووان كۆك بوون و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژی نۆی تشرینی دووه‌م / نۆڤێمبه‌ری ئه‌مساڵ وه‌ك ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ئاراسته‌ی په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی عێراق كبرێ.
له دیكۆمێنته‌كه داواكارییه‌كانی كۆمیسیۆن خراونه‌ته ڕوو، كه خۆی له هه‌مواری یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌بینێته‌وه، به‌ر له مانگی شوبات/ فێبرایه‌ری ئه‌مساڵ، دواتر په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه به‌ر له 15ی شوبات /فێبرایه‌ر.