پیرى خۆشنووسان شه‌هید حاجى خه‌لیل زه‌هاوى، یه‌كه‌م خۆشنووسه له دنیادا بۆ یه‌كه‌مجار هه‌ردوو هونه‌رى خۆشنووسی و شێوه‌كارى تێكه‌ڵ به یه‌كتر كردووه و خۆشنووسیى له هونه‌رێكى ئیسلامییه‌وه كردووه به جیهانى و بووه به داهێنه‌رى قوتابخانه‌یه‌كى هونه‌رى نوێ كه پێى ده‌گوترێ "قوتابخانه‌ى زه‌هاوى".
حاجى خه‌لیل زه‌هاوى له ساڵى 1946 له شارۆكه‌ى خانه‌قین له دایك و باوكێكى زه‌حمه‌تكێش له رۆخى ئاوى ئه‌ڵوه‌ن له دایك بووه. له 13 ساڵییه‌وه واته "1959" ده‌ستى به‌كارى هونه‌رى كردووه. كاتێ قوتابیى سه‌ره‌تایى ده‌بێت، به ڕه‌نگه ئاوییه‌كان نیگار ده‌كێشێ، دواتر ده‌چێته لاى خۆشنووس "نه‌جمه‌دین" كه ساڵانێكى زۆر له خانه‌قین كارى هونه‌رى ده‌كات و خۆى پێ ده‌ناسێنێت و ده‌ست ده‌كات به مه‌شقكردن له‌سه‌ر هونه‌رى خۆشنووسی.
له‌ساڵى 1964 كاتێ قوتابیى قۆناغى ناوه‌ندى ده‌بێت، بۆ یه‌كه‌م به‌شداریى پێشانگه‌ى هونه‌رى ده‌كات له‌سه‌ر ئاستى قوتابخانه‌كانى باقووبه، پاشان پێشانگه‌یه‌كى تایبه‌ت به پۆسته‌رى سیاسى ده‌كاته‌وه. له سه‌ره‌تاى ساڵانى حه‌فتاكان سه‌ردانى شارى به‌غدا ده‌كات و له‌وێ خۆى و هه‌ندێ له تابلۆكانى به گه‌وره خۆشنووسى عێراقى "هاشم محه‌مه‌د به‌غدادى" ده‌ناسێنێ، به‌غدادی زۆر سه‌رسام ده‌بێت به كاره‌كانى زه‌هاوى و پێى ده‌ڵێ، تۆ زۆر به‌تواناى و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بیت، دواڕۆژێكى پرشنگدارت ده‌بێت له‌م هونه‌ره به‌تایبه‌تى جۆرى "ته‌علیق".
له ساڵى 1974 له شۆڕشى ئهیلوول ده‌بێت به پێشمه‌رگه و له راگه‌یاندنى شۆڕش ده‌بێته خۆشنووسى شۆڕش و مه‌لا مسته‌فا بارزانى رابه‌رى شۆڕش. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا سه‌ردانى گه‌وره خۆشنووسانى ئێران ده‌كات، له‌لایه‌ن پیرى خۆشنووسانى ئێران "زێڕین خه‌ت"وه بڕوانامه و مۆڵه‌تی پله یه‌كى پێ ده‌به‌خشرێت. له ناوه‌ڕاستى ساڵانى حه‌فتاكان ماڵى ده‌چێته به‌غدا و له وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى داده‌مه‌زرێت، ده‌بێته به‌رپرسى به‌شى هونه‌رى خۆشنووسی له فه‌رمانگه‌ى "هونه‌ره‌كانى شێوه‌كارى" و هاوكات ده‌بێته پسپۆڕى هونه‌رى خۆشنووسی له هه‌مان وه‌زاره‌ت.
له درێژه‌ى ژیانى هونه‌ریى خۆیدا زه‌هاوى توانى 34 پێشانگه‌ى تایبه‌تى له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى وڵات بكاته‌وه و له پتر له 300 پێشانگه‌ى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانى عێراق و دنیا به‌شدارى بكات.
له ساڵى 1977 یه‌كه‌م كتێبى خۆى له‌باره‌ى بنه‌ماكانى هونه‌رى خۆشنووسییهوه چاپ و په‌خش كرد و له سه‌رانسه‌رى وڵاته ئیسلامییه‌كان بڵاو بووه‌وه و ده‌نگ و سه‌دایه‌كى زۆرباشى هه‌بوو، بۆیه بۆ چه‌ندان جار چاپ كرایه‌وه و دواتر چه‌ندان كتێبى تر‌ى پڕ به‌هاى به چاپ گه‌یاند. كتێبى "بوردهت ئهلمهدیح"ى ئیمامى بهسیرى به خه‌تى خۆى نووسییه‌وه و چاپ و په‌خشى كرد.
له پاش بڵاوبوونه‌وه‌ى چاپكراوهكانى، زه‌هاوى ده‌بێته داهێنه‌رى قوتابخانه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌خۆى له بوارى هونه‌رى خۆشنووسی كه پێى ده‌ڵێن، "قوتابخانه‌ى زه‌هاوى"، تابلۆكانى له زۆربه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى و دنیا بڵاو بوونه‌ته‌وه به‌تایبه‌تى له كۆشكى سه‌رۆك كۆمار و میرنشین و باڵوێزخانه‌كان. سه‌دان تابلۆى هونه‌رى بۆ میر و پاشا‌كان و سه‌رۆك وه‌زیران و هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران و گه‌وره ناودارانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و دنیا دروست كردووه. خاوه‌نى ده‌یان رێزنامه و خه‌ڵاتى جیهانییه و له ده‌یان رێكخراوى هونه‌رى و ئاینى ناوخۆ و دنیا ئه‌ندام و ئه‌ندامى شاناز بووه.
لێ له پاش پرۆسه‌ى ئازادیى عێراق، تاڵانچییهكان نزیكه‌ى 300 تابلۆى زه‌هاوى له مۆزه‌خانه‌ى "ناوه‌ندى سه‌دام بۆ هونه‌ره‌كان" ده‌دزن و هه‌ندێكیان له بازاڕه‌كانى به‌غدا به نرخێكى زۆر هه‌رزان ده‌فرۆشن، ئه‌م كاره كاریگه‌رى زۆر ده‌كاته سه‌ر ده‌روونى زه‌هاوى و زۆر بێتاقه‌تى ده‌كات. پێش شه‌هیدبوونى له هه‌وڵى ئه‌وه‌دا بوو خزمه‌ته‌كانى له وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى عێراقه‌وه بگوازێته‌وه وه‌زاره‌تى رۆشنبیریى كوردستان، وه‌لێ ده‌ستى ره‌شی تیرۆریستان نه‌یانهێشت به‌و ئاواته‌ى بگات،
زه‌هاوی له رۆژى شه‌موو رێكه‌وتى 26/5/2007 له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى خۆى له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراوه‌وه تیرۆر كرا و له شارى خانه‌قین به خاك هاته سپاردن.
وشه/ كه‌ركووك- ستار جه‌بارى