ئیدین هازاردی ئەستێرەی بەلجیكی و یانەی چێڵسی ئینگلیزی رایگەیاند كە پێیوایە لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی باشترین یاریزانە لە مێژووی تۆپی پێدا.
هازارد لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی (HLN)ی بەلجیكی رایگەیاند: تەنیا یەك پیاو هەیە و ئەویش باشترین یاریزانە لە مێژووی تۆپی پێدا، ئەو پیاوەش میسییە.
زیاتر گوتی: یادگاریم بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە لە وەرزی رابردووی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا بوو، هەرچەندە ئەنجامەكەمان باش نەبوو، بەڵام دڵخۆشبووم بەرامبەر باشترین یانەی جیهان و باشترین یاریزانی جیهان میسی یاریم كرد، ئەوەی دڵگرانی كردم ئەوەبوو كە نەمتوانی ئاستێكی شایستە پێشكەش بكەم و بەمە زۆر دڵگران بووم.
لە كۆتاییدا هازارد رایگەیاند: لە یاریی چووندا هەرسێ منداڵەكەم لەنێو یاریگەی ستامفۆرد بریچ ئامادەبوون، ئەوان گەورەترین هاندەری میسی بوون، هەموومان هاندەری ئەو بووین و خەونمان بەبینینی دەبینی، ئەوان لەو رۆژەدا بۆ بینینی میسی هاتبوون و شێتی ئەون، چونكە بەڕاستی یاریزانێكی دەگمەنە.