بەرشەلۆنە گرینگی بە لۆرێنتی دەدات

:: PM:12:52:13/01/2019 ‌

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پلانی داڕشتووە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئێستای یاریزاناندا هێرشبەرێكی نوێ بهێنێتە ریزی تیپەكەیەوە بەتایبەتیش دوای رۆیشتنی مونیر حەدادی بۆ یانەی سڤیلییە.

رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: فرناندۆ لۆرێنتی هێرشبەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی خراوەتە نێو لیستی داواكارییەكانی یانەی بەرشەلۆنە لەم  زستانەدا.

ئێرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ یاریدەرەكەی جۆن ئەسپیازۆ پشتگیری لە گرێبەستكردن لەگەڵ یۆرێنتی دەكەن بەتایبەتیش كە پێشتر لەسەر دەستی ئەوان لە یانەی ئەتلەتیك بیلباو یاریی كردووە.

هێرشبەرە تەمەن 33 ساڵییەكەی یانەی تۆتنهام هەروەها پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە هەیە و لە یارییەكەی ئەم وەرزەشدا لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا چوبووە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە و درێسی لە میسی و بۆسكێتس و ئەلبا وەرگرتبوو.

گرێبەستەكەی لۆرێنتی لەگەڵ یانەی تۆتنهام لە كۆتایی ئەم وەرزەدا كۆتایی پێ دێت.

لۆرێنتی شارەزاییەكی باشی لە خولی ئیسپانیا هەیە و ئەمەش ئەو خاسیەتەیە كە ڤالڤێردی پێویستی پێیەتی، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانە یانەی بەرشەلۆنە تا ئێستا بەفەرمی هەوڵی بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئەم هێرشبەرە نەداوە.

رۆژنامە كەتەلۆنییەكە ئاشكراشی كرد كە كاری لۆرێنتی ئەوەیە دانیێل لێڤی سەرۆكی یانەی تۆتنهام رازی بكات بۆ جێهێشتنی یانەكە بە نرخێكی گونجاو.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م