سوودە سحراوییەكانی كەرەوز بزانن

:: PM:04:26:13/01/2019 ‌
كەرەوز بەچەندان شێوە دەتوانرێت بخورێت وەك زەڵاتە یان شەربەت یان لە خواردندا بەكار دەهێنرێت. كەرەوز یەكێكە لەو سەوزانەی كە بڕێكی زۆر ئاوی تێدایە بڕێكی زۆر ئاو بەلەش دەدات لەگەڵ ریشاڵ و ڤیتامین و كانزا. هەروەها سوودێكی زۆری هەیە بۆ گەشانەوەی  پێست و باشتركردنی تەندرستی پێست.

لێرەدا باس لە سوود و گرنگییەكانی كەرەوز دەكەین بۆ پێست.
یەكەم: پێست شێدار دەكاتەوە، كەرەوز بڕێكی زۆر ڤیتامین E تێدایە كە یارمەتی هێشتنەوەی شێداری پێست دەدات و رێ لە وشكی پێست دەگرێت، هەروەها رێ لە چرچ بوون و پیربوونی پێست دەگرێت.

دووەم: رێ لە پیربوونی پێست دەگرێت بەهۆی تەمەنەوە، چرچبوونی پێست بەتایبەتی لەكاتی بەتەمەن بووندا روو دەدات، بەڵام خواردنی كەرەوز بەشێوەیەكی بەردەوام رێ لە نیشانەكانی پیربوون دەگرێت، تاكە هۆكار بۆ دەركەوتنی چرچی پێست خۆدانەبەر تیشكی خۆرە بۆ ماوەیەكی زۆر یان فشاری دەروونی.خواردنی كەرەوز بریَِكی زۆر ڤیتامین سی و دژەئۆكسید بەپێست دەگەیەنێ و بەمەش پێست لە چەندان زیان دەپارێزێت دەبێتە هۆكارێك بۆ ئەوەی گەنجتر دەربكەویت.

سێیەم: زیپكە لادەبات، بەكارهێنانی ئاوی كەرەوز بۆ ئەو شوێنەی كە زیپكەی هەیە یارمەتی لابردنی دەدات، باشتر وایە كەرەوز وەك شەربەت ئامادە بكرێت و پاشان وەك ماسكێك بۆ پێست بەكار بهێنرێت بەجێی بهێڵە تا بەتەواوی وشك دەبێتەوە دواتر بە ئاوی گەرم بیشۆ. یان دەتوانرێت دوو دڵۆپ زەیتی گەڵاچای بۆ زیاد بكرێت پێش بەكارهێنانی بەمشێوەیە زیپكە چارەسەر دەكات.

چوارەم: یارمەتی گەشانەوەی پێست دەدات، بەكارهێنانی كەرەوز بۆ بریقەداركردنەوەی  پێست و كرژكردنەوەی كونیلەكانی پێست زۆر گرنگە دەتوانرێت كەرەوز لە كووپێك ئاودا بكوڵێنرێت و پاشان دوایی ساردبوونەوەی لە رێی پارچە لۆكەیەكەوە پێستی پێ تەر بكرێت ئەمە وادەكات چەوری زیاد لە پێویستی پێست كەم بكاتەوە و رێ لە گەورەبوونی كونیلەكانی پێست بگرێت.

پێنجەم: یارمەتی بەهێزبوونی قژ دەدات، زۆرێك لە ژنان گرفتی لاوازی تاڵەكانی قژیان هەیە بۆ ئەم مەبەستە دەتوانرێت ئاوی كەرەوز بەكار بهێنرێت.دوایی شووشتنی قژت بە شامپۆی ئاسایی دەسكێك كەرەوز بكە بە شەربەت و پاشان بیپاڵێوە و تەنیا بە ئاوی كەرەوزەكە پێستی سەرت بشێلە دواتر بیپێچە بە خاولییەك یان كیسەیەكی نایلۆنی بۆ ماوەی 30 خولەك و دواتر بەئاو بیشۆ بەم شێوەیە یارمەتی بەهێزبوونی تاڵەكانی قژ دەدات و رێ لە تەنكبوون و هەڵوەرینی قژ دەگرێت.
 




وشە - ئاوات ئازاد