له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی نوێ كۆمپانیای جێنێسیس نوێترین ئۆتۆمبێلی له پێشانگاكانی سیئۆل بۆ ئۆتۆمبێل نمایش كرد كه ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ی چه‌ند ڕۆژێكه خراوه‌ته بازاڕه‌وه و بووه‌ته جێگای سه‌رنجی خه‌ڵكی.
به‌گوێڕه‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
kbb" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین ئۆتۆمبێل ده‌كات كه كۆمپانیای جێنێسیس دروستیان كردووه و ئاماژه‌ی پێ داوه، جێنێسیس ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ناوناوه "genesis g70" كه نوێترین مۆدێله و گۆڕانكارییه‌كی زۆر له دیزاینه‌كه‌یدا كراوه به به‌راورد به مۆدێله كۆنه‌كانی.
ئه‌م ئۆتۆمبێله له جۆری تایبه‌ته و خاوه‌نی دیزاینێكی زۆر ناوازه‌یه، جگه له‌وه‌یش له‌ڕووی بزوێنه‌ر و بۆدییه‌كه‌یه‌وه زۆر به‌هێز دروست كراوه كه هێزه‌كه‌ی ده‌گاته 365 ئه‌سپ و شه‌ش پستۆنیشه، ئه‌مه‌یش وایكردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 35 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
جێنێسیس مۆتۆرس یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كان كه له بواری دروست كردنی ئۆتۆمبێلدا كارده‌كات، ئه‌م كۆمپانیایه له چواری تشرینی دووه‌می ساڵی 2015 دامه‌زراوه له سیئۆل كه ده‌كاته بایته‌ختی كۆریای باشوور، له‌كاتی دامه‌زراندنییه‌وه ئه‌م كۆمپانیایه به‌رهه‌می ناوازه‌ی پێشكه‌ش كردووه و سه‌رنجی خه‌ڵكی ڕاكێشاوه.