توێژینەوەكان: پیاوان زیاتر درۆ دەكەن

:: PM:07:08:13/01/2019 ‌

تێكڕای درۆكردنی مرۆڤ لە رۆژێكدا دەگاتە 200 جار و ئەوەیش لەبەر هۆكاری جیاواز لەوانە موجامەلەكردن و خۆهەڵكێشان، هەروەها كەسانی تەمەن بچووكتر خواستی زیاتری درۆكردن دەكەن.

لە تاوتوێكردنی زانیارییەكانی 565 توێژینەوە لەبارەی درۆكردن و ناپاكییەوە، دیار كەوت كە كە پیاوان زیاتر لە ژنان پەنا بۆ درۆكردن دەبەن و لەو رێگەوە زانایان لە پەیمانگای ماكس بلاك لە ئەڵمانیا بۆ توێژینەوەكانی پەروەردەیی و پەیمانگای تەخنیونی ئیسرائیلی بۆ تەكنۆلۆجیا بەو ئەنجامە گەیشتن.

پەیمانگەكە ئەنجامی زیاتر لە 44 هەزار بەشداربووی بڵاو كردەوە و ئەنجامەكان دەریان خست كە 42% لە پیاوان 38%ی ژنان لە تاقیكردنەوەكاندا درۆیان كردووە و ئەوەیش دەری دەخات كە پیاوان زیاتر لە ژنان درۆ دەكەن ئەگەر جیاوازییەكە كەمیش بێت. هەروەها خواستی درۆكردن پێوەستە بە تەمەنەوە و كەسانی تەمەن بچووك زیاتر خواستی درۆكردنیان هەیە بە بەراورد بە گەورەكان.

بە گشتی زانایان دەیخەمڵێنن كە خەڵك وەك ناوەند ناچارن رۆژانە 200 جار درۆ بكەن لەبەر هۆكاری جیاجیا و زۆرجاریش هۆكاری درۆكردنەكە موجامەلەی یەكتر و دیپلۆماسیەتە، هاوكات لەبەر هۆكاری براگماتی بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجێكی دیاریكراو.  







وشە - مه‌حموود ئیسماعیل