دواى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێى كاره هونه‌رییه‌كه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى وه‌ستاندبوو، وه‌فا عامر ده‌ستى به‌كارى وێنه‌گرتنى نوێترین دراما كرد به ناوى" حكایتى".
به‌پێى هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕى
" فى الفن" بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه‌فا عامر ده‌ستى كردووه به وێنه‌گرتنى نوێترین دراماى به ناونیشانى" حكایتى"، له‌م درامایه‌دا كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندى به‌ناوبانگى عه‌ره‌بى كارى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن له‌وانه یاسمین سه‌بڕى و ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح حوسنى و ئه‌حمه‌د به‌دیر.
ئه‌و درامایه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د عه‌بدولموعتى نووسراوه و له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د سه‌میره‌وه كارى ده‌رهێنانى بۆ ده‌كرێت. دواكه‌وتنى كارى وێنه‌گرتنى دراماكه وه‌ك ماڵپه‌ڕه عه‌ره‌بییه‌كه باسى كردووه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كرێى وه‌فا عامر كه‌م كرابووه‌وه، بۆیه ئه‌و كچه هونه‌رمه‌نده ئاماده‌نه‌بووه گرێبه‌سته‌كه ئه‌نجام بدات.
جیا له‌م كاره وه‌فا عامر له چاوه‌ڕوانى په‌خشكردنى درامایه‌كى تریه‌تى به ناوى" سڕ" له‌م درامایه‌دا رۆلى ژنێكى چه‌وساوه ده‌بینى كه هه‌وڵ ده‌دات خۆى بژێوى دابین بكات.
وه‌فا عامر ئه‌كته‌رێكى میسڕییه له ساڵى 1968 له‌دایك بووه، له ساڵى 1987 ده‌ستى به‌كارى هونه‌ریى كردووه و تا ئێسته به‌رده‌وامه، ره‌خنه‌گران باس له تواناى نواندنى ئه‌و ئه‌كته‌ره ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن مرۆڤێكى كۆمه‌ڵایه‌تییه تێكه‌ڵ به هه‌موو چینه‌كانى كۆمه‌ڵگا بووه بۆیه ده‌توانێ رۆلى جیاجیا له كاره هونه‌رییه‌كان ببینێ.