بۆچی پێویستە زەیتی گوێز هیند بۆ قاوە زیاد بكرێت؟

:: PM:09:50:13/01/2019 ‌
زیاد كردنی زەیتی گوێز هیند بۆ ئەو قاوەی رۆژانە دەیخۆیتەوە بیرۆكەیەكی باشە، چونكە میتابۆلیزم خێرا دەكات لەگەڵ بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری لەش و ئاستی وزە بەهێز دەكات و یارمەتی دابەزاندنی كێشی لەش دەدات و سیستەمی هەرسی پاك دەكاتەوە و كاری مێشك بەهێز دەكات و وەرگرتنی پێكهاتەی خۆراكی زیاتر دەكات.

قاوە لەگەڵ زەیتی گوێز هیند زۆر تایبەتمەندی گرنگی هەیە بۆ لەش، لێرەدا باس لە گرنگی تێكەڵكردنی ئەم دوو پێكهاتەیە دەكەین بۆ لەش.

یەكەم: شەكری خوێن رێكدەخات، زەیتی گوێز هیند خانەكان بەهێز دەكات و هاوكاری لەش دەكات لە رێكخستنی ئەنسۆلیندا، بەكارهێنانی قاوە و زەیتی گوێز هیند بەرێژەیەكی زۆر شەكری خوێن باشتر دەكات و گرنگە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە، چونكە یارمەتی رێكخستنی شەكری خوێن دەدات.

دووەم: میتابۆلیزم بەهێز دەكات، ئەگەر بەشێوەیەكی تەندروست زەیتی گوێز هیند بەكاربهێنیت ئەوە كرداری زیندەپاڵ خێرا دەبێتەوە ئەو كاربۆهیدراتەی لە لەشدا هەیە دەسووتێنرێت ئەمەیش كرداری هەرسكردن خێرا دەكات لە لەشدا.

سێیەم: مێشك بەهێز دەكات، وەكو هەمومان دەزانین خواردنەوەیی قاوە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی مێشك وە زیادكردنی زەیتی گوێز هیند لەگەڵ قاوە سودێكی زیاتری هەیە بۆ مێشك و چالاكی مێشك زیاتر دەكات .

چوارەم: هەرسكردن باشتر دەكات، بەپیی ئەو ئەزموونەی لەسەر خواردنەوەی قاوە وەرگیراوە دەركەوتووە ئەو كەسانەی كە قاوە دەخۆنەوە گەدەیان باشتر كار دەكات وە بەهەمان شێوە زەیتی گوێز هیند بەدەرمانی رەوانی دادەنرێت بەهۆی ئەو پێكهاتە سروشتیانەی كە تێیدایە  یارمەتی ریخۆڵەكان دەدات بەشێوەیكی خێراتر لە لەش لە پیساسی و پاشەرۆی زیان بەخش رزگار بكەن وەرگرتنی پێكهاتەی خۆراكی باشتر دەكات لە رێگەی ریخۆڵەكانەوە.خواردنەوەی قاوە لەگەڵ زەیتی گوێز هیند  دەتوانێت هەوكردن لە ریخۆڵەكاندا كەم بكاتەوە.




وشە - ئاوات ئازاد