زامدار ئه‌حمه‌د
ماھـشهرهف خانم ناسراو به "مه‌ستووره" كچی ئه‌بولحه‌سه‌ن به‌گی كوڕی محه‌مه‌د ئاغایه، له ساڵی ١٨٠٤دا له شاری سنه له دایك بووه، ھۆزهكهیان به قادر به‌گ ناسراوه. دایكی مه‌ستووره له بنه‌ماڵه‌ی میرزا عه‌بدوڵای وه‌زیری سنه بووه. باپیری یه‌كێك بووه له والییه‌كانی میرنشینی ئه‌رده‌لان. خۆشی یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی ڕۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كوردستان به‌تایبه‌تی. له ته‌مه‌نی ھه‌شت ساڵیدا ده‌ستی كردووه به خوێندن و سوودی له كتێبه‌كانی باوكی وه‌رگرتووه، ئه‌بولحه‌سه‌ن باوكی یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی كه یارمه‌تی داوه و به‌رده‌وام پاڵپشتی بووه.
مه‌ستووره یه‌كه‌مین مێژوونووسی ژنه له ڕۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه كتێبی مێژووی ئه‌رده‌ڵانی نووسیوه، ھاوكات یه‌كێكه له شاعیره به‌ناوبانگه‌كانی كورد.
ژیانی ھاوژینی مه‌ستووره
ململانێی سیاسی و عه‌شائیری، كۆمه‌ڵایه‌تی له‌و سه‌رده‌مدا، ژیانی ھاوژینی مه‌ستووره‌ی به ئاراسته‌یه‌كی تردا برد. به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان، له سه‌رده‌می خوسره‌وخانی ئه‌رده‌لانی كه ده‌سه‌ڵاتدار و حاكمی سنه بووه، كێشه له نێوان خوسره‌و و قادرییه‌كان دروست بووه و له یه‌كتر ڕه‌نجاون، به مه‌به‌ستی ئاشتبوونه‌وه، مه‌ستووره له ته‌مه‌نی بیست و پێنج ساڵیدا ده‌درێت به خوسره‌و ئه‌گه‌رچی خوسره‌و سێ ژنی ھه‌بووه، به‌ڵام پێگه‌ی مه‌ستووره له چاو ژنه‌كانی تر جیاواز بووه، له شیعره‌كانی مه‌ستووره‌ش ئه‌مه ڕوون ده‌بێته‌وه كه چۆن باسی خوسره‌و ده‌كات. هاوژینی و به‌یه‌كه‌وه ژیانی نێوان ئه‌و دوو ئه‌رده‌لانییه درێژه ناكێشێ، چونكه خوسره‌وخان كۆچی دوایی ده‌كات، به‌مه‌ش جارێكی تر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌بێته‌وه.
ھاوكات بۆچوونی جیاواز له‌سه‌ر ژیانی ھاوژینی مه‌ستووره و خوسره‌و هه‌یه، كه مه‌ستووره و خوسره‌و پێوه‌ندییان ھه‌بووه، به‌ڵام به‌ھۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه مه‌ستووره وازی له خوسره‌و ھێناوه، له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا خوسره‌و پێداگیری له‌سه‌ر ژیانی ھاوژینی له‌گه‌ڵ مه‌ستووره كردووه و به‌ھه‌موو شێوه‌یه‌ك ھه‌وڵی داوه له‌گه‌ڵ مه‌ستووره به‌یه‌كه‌وه بن، به‌ڵام مه‌ستووره ڕازی نه‌بووه. له‌به‌رئه‌وه خوسره‌و له‌ڕێی ده‌سه‌ڵات و ئه‌و پێگه تایبه‌تییه‌ی كه ھه‌یبووه، چه‌ندان ڕێی گرتووه‌ته به‌ر، ته‌نانه‌ت ئه‌بولحه‌سه‌نی باوكی مه‌ستووره‌ی به‌پاساوی جیاواز خستووه‌ته گرتووخانه و داوای باجی زۆری لێ كردووه، له‌به‌رئه‌مه به‌ناچاری مه‌ستووره به خوسره‌و ڕازی بووه و ژیانی هاوبه‌شیان پێكهێناوه.
مه‌ستووره و مێژوو
مه‌ستووره‌ی كوردستانی به یه‌كه‌م مێژوونووسی ژن ئه‌ژمار ده‌كرێ له ڕۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌تی كتێبه تایبه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر ئهردهلانییهكان، به‌ناوی "مێژووی ئه‌رده‌ڵان"1، ئه‌م كتێبه جیاواز له كتێبه‌كانی تر، به‌شێوه‌یه‌كی ورد، به ڕێكوپێكی باس له میرنشینی ئهردهلانییهكان ده‌كات، له‌كاتێكدا پێشتر زۆر گرنگی به نووسین و ڕێكوپێكی نووسین و زانیارییه‌كان نه‌ده‌درا و به چاوێكی ڕه‌خنه‌گرانه له بابهتهكان ورد نه‌ده‌بوونه‌وه.
كتێبی مێژووی ئه‌رده‌لان به كتێبێكی گرنگی مێژوویی ئه‌ژمار ده‌كرێ، به‌تایبه‌تی بۆ میرنشینی ئهردهلانییهكان، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی ورد و جوان مێژووه‌كه‌ی نووسراوه‌ته‌وه و پۆلێنبه‌ندی كردووه، كه له بنه‌چه‌ی ناوی میرنشینهكهیانهوه بابا ئهردهلانـهوه ده‌ست پێ ده‌كات و ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی و كاره‌كانی سه‌رجه‌م میره‌كانی ئه‌و میرنشینه باس ده‌كات به‌سه‌رجه‌م لایه‌نه نه‌رێنی و ئهرێنییهكانیهوه، كه له‌ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئهردهلانییهكان 45 میرنشین ده‌سه‌ڵاتیان گرتووه‌ته ده‌ست.
ئه‌ڵبه‌ته مه‌ستووره ژماره‌یه‌ك به‌رھه‌می تری له كات و شوێنی جیاواز بڵاو كراونه‌ته‌وه كه به‌زمانی كوردی و فارسی نووسیونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له بواری نووسینی شیعردا ده‌ستێكی باڵای ھه‌بووه و ده‌ورونه‌خشی له‌ناو ئه‌ده‌بیاتی كوردی و فارسی دیاره.
مه‌ستووره و شیعر
مه‌ستووره ته‌نیا مێژوونووس نه‌بوو، به‌ڵكو شاعیرێكی دیاری سه‌ده‌ی نۆزده "له ناو ڕێبازی كلاسیكی" و ئێستهشه كه به ھه‌ردوو زمانی كوردی و فارسی شیعری نووسیوه، زیاتر له 20 ھه‌زار به‌یته شیعری ھه‌یه، به‌ڵام به‌ھۆی خراپی ڕه‌وشی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌ڕی ناوخۆییه‌وه، نزیكه‌ی 18 ھه‌زار به‌یته شیعری فه‌وتاوه، ئێسته ته‌نیا دوو ھه‌زار به‌یته شیعری به‌رده‌سته. ئه‌و دوو ھه‌زار به‌یته شیعره‌ی له به‌رده‌سته، ساڵی ١٩٢٦ له‌لایه‌ن میرزا ئهسهدوڵاخانی كوردستانی سه‌رۆكی فه‌رھه‌نگی ئه‌وكاتی سنه، به‌ناوی "دیوان ماھـ شرف خانم كردستانی - مستوره" له تاران چاپ كرا.
مه‌ستووره كه‌متر شیعره‌كانی به زمانی كوردی نووسیوه، زۆربه‌ی شیعره‌كانی به زمانی فارسی نووسیوه، ئه‌مه‌ش پێوه‌ندی به بارودۆخی ئه‌وكاتی ئهردهلانییهكانهوه بووه، چونكه ده‌سه‌ڵاتدارانی فارسی ئێرانی، به‌رده‌وام ھه‌وڵیان داوه ته‌نیا به زمانی فارسی قسه بكرێ و بنووسرێ، له‌لایه‌كی تره‌وه زمانی فارسی زمانی ئه‌ده‌بیی بووه.
زۆربه‌ی شیعره كوردییه‌كانی مه‌ستووره فه‌وتاون، یه‌كێك له شیعره كوردییه زۆر به‌رچاوه‌كانی "گرفتارم به نازی چاوه‌كانی مه‌ستی فه‌تتانت"ه كه ئه‌مه چامهكهیهتی.
گـــــــــــــــرفتارم بـــه نــــــازی چــــــــــــــــــــاوهكانی مـهســـــتی فــــــــهتتانت
بریـــــــندارم بـــــــــه نێــشی ســـــــــــــــــینهدۆزی تــیـــــــری مـــــوژگــانت
بـــــــــه تــاڵــی پــهرچــــــــــــــــــــــهمی ئــــــــــــــهگریجهكانت غـارهتت كردم
دڵـــــــــــــێـكم بـوو ئـــــــــــــهویشت خـــــــــسته نـــــاو چاھی زه‌نه‌خدانت
مــــــــــــنـیـش ھــاتم بــفهرموو بـــــــــــــــمكوژن بمـكهن به قوربانت
تــــــــــهشهككور واجـبه بــۆ مــــــــــــــــــــــن ئه‌گه‌ر بمـرم به زه‌خمی تۆ
مه‌ستووره خاوه‌نی ئه‌م چامه‌یه و ده‌یان چامه و شیعری ھاوشێوه‌یه كه له ناو ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا گرنگی تایبه‌تی ھه‌یه و پێگه و تێگه‌ی به‌رزی ھه‌یه. هه‌روه‌ها مه‌ستووره له سه‌رده‌می خۆیدا پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌وله‌وی و نالی هه‌بووه، ته‌نانه‌ت به شیعر وه‌ڵامی یه‌كتریان داوه‌ته‌وه.
مردنی مه‌ستووره
له‌دوای مردنی خوسره‌وی ھاوژینی مه‌ستووره، ساڵی 1846دا مه‌ستووره و خێزانه‌كه‌ی ئاواره‌ی باشووری كوردستان ده‌بن و له شاری سلێمانی ده‌گیرسێنه‌وه. به‌ڵام ته‌مه‌ن بۆ مه‌ستووره یاروباقی نابێ، ته‌نیا دوو ساڵ له سلێمانی ده‌مێنێته‌وه و له ساڵی ١٨٤٨ و له ته‌مه‌نی 44 ساڵیدا كۆچی دوایی ده‌كات، ته‌رمه‌كه‌ی ناگه‌ڕێننه‌وه بۆ سنه/ڕۆژھه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڵكو له گردی سه‌یوان-سلێمانی به‌خاكی ده‌سپێرن.
په‌راوێز و سه‌رچاوه‌كان:
1- ده‌ستنووسه‌كه‌ی مه‌ستووره، ساڵی ١٩٤٦ له سنه چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه. دواتریش له ساڵی ١٩٩٠ له‌لایه‌ن ڕۆژھه‌ڵاتناسی ڕووسی "ڤاسیلێیڤا" ئه‌و كتێبه بۆ سه‌ر زمانی ڕووسی هاتووه‌ته وه‌رگێڕان و له مۆسكۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه.
2- عوسمان سه‌نگه‌سه‌ری: ژنه ناوداره‌كانی كورد، چاپخانه‌ی سیما، سلێمانی، ٢٠١٣.
3- مه‌ستووره‌ی كوردستانی: مێژووی ئه‌رده‌لان، و: د. حه‌سه‌ن جاف و شكور مسته‌فا، چ٢، چاپخانه‌ی ئاراس، ھه‌ولێر، ٢٠٠٥.
4- ھیوا فریادڕه‌س: گۆزه‌ی گه‌وھه‌ر، لێكۆڵینه‌وه له (قه‌سیده‌ی مه‌ستووره)ی ناڵی، ب.ش.چ، ٢٠١٣.
5- به‌ھار مه‌لا ره‌شید: شاعیر و مێژوونووسی ناوداری كوردستان مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌لانی، (قامووسی ناوه نه‌مره‌كان)، ب١، ھه‌ولێر، ٢٠١٤.
6- فێستیڤاڵی مه‌ستووره‌ی ئهدهلان: بیرئانینی مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌لان-شاعیر و مێژوونووسی ناوداری كورد، بڵاوكراوه‌ی ئاراس، ھه‌ولێر، ٢٠٠٦.