كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی نێوان ماڵی مام جه‌لال و كۆسره‌ت ره‌سووڵ، وه‌ستاون و ئه‌و مه‌كته‌ب سیاسییانه‌ی له كۆسره‌ت ره‌سووڵه‌وه نزیكن ناچنه كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه. هه‌ر له‌و ململانێیه‌دا ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كێتی داوای سازانی كردووه بۆ كۆنگره و دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی حكوومه‌ت كه به‌ر یه‌كێتی ده‌كه‌ون.
له دوای هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، ناكۆكییه‌كانی نێوان كۆسره‌ت ره‌سووڵ و ماڵی مام جه‌لال زیاتر بوون، كۆسره‌ت ره‌سووڵ هه‌ستی كردووه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ په‌راوێزخستنی و ئه‌ویش ئه‌وه‌ی قبووڵ نییه و كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی په‌كیان كه‌وتووه، ئێسته‌یش كۆسره‌ت ره‌سووڵ له‌باره‌ی كۆنگره و شێوازی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی حكوومه‌تی داهاتوو له‌ناو یه‌كێتیدا، داوای سازانی پێشوه‌خته ده‌كات.
سه‌ركردایه‌تییه‌كی یه‌كێتی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند، له دوای گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ پارتی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، ده‌بوو یه‌كێتی سێ كۆبوونه‌وه‌ی تری بكردایه، به‌ڵام ته‌نیا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كراوه. هۆكاره‌كه‌یشی ئاشكرا كرد كه بۆ "كێشه‌ی نێوان كۆسره‌ت ره‌سووڵ و ماڵی مام جه‌لال ده‌گه‌ڕێته‌وه".
سه‌ركرده‌كه ورده‌كاریی كێشه‌كه ده‌خاته ڕوو كه له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، "ماڵی مام جه‌لال ده‌یانه‌وێ هه‌موو پۆسته‌كان بده‌ن به كادر و به‌رپرسی نزیك له خۆیان، كۆسره‌ت ره‌سووڵ ئه‌وه‌ی قبووڵ نییه و نیگه‌رانی ڕاگه‌یاندووه و به كشاندنه‌وه‌ی ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسییه‌كانی نزیك له خۆی، كۆبوونه‌وه‌كانی حزبه‌كه‌ی په‌كخستووه."
باڤڵ تاڵه‌بانی كه كوڕه گه‌وره‌ی مام جه‌لاله و به‌مدواییه وه‌ك كه‌سێكی خاوه‌ن بڕیار له‌ناو یه‌كێتی ده‌رده‌كه‌وێت، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی "وشه" له‌ناو یه‌كێتییه‌وه وه‌ریگرتوون، له ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌وڵی داوه سه‌ركردایه‌تییه‌كانی نزیك له كۆسره‌ت ره‌سووڵ په‌راوێز بخات و به‌شێك له بودجه و توانای هێزه‌كانی كۆسره‌ت ره‌سووڵ كه‌م بكاته‌وه، له‌و ڕێیه‌وه هه‌ژموونی كۆسره‌ت ره‌سووڵ له‌ناو یه‌كێتیدا كاڵ بكاته‌وه، به‌ڵام جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی كه به‌پێی پێڕه‌وی ناوخۆی حزبه‌كه ده‌بێ ئێسته كه‌سی یه‌كه‌م بێت، دژی باڤڵ وه‌ستاوه‌ته‌وه و بۆ هه‌ر بڕیار و پۆست و ڕێككه‌وتنێك له‌مه‌ودوا، داوای ڕێككه‌وتنی پێشوه‌خته‌ی كردووه له‌گه‌ڵ ماڵی مام جه‌لالدا.
سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، "ناكۆكییه‌كان ئێسته زۆر قووڵ نین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، ئه‌وا هه‌م بۆ ناو یه‌كێتی و هه‌م بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ، به‌ربه‌ستی نوێ و گه‌وره دروست ده‌بن".
هه‌ر به‌هۆی ئه‌و ناكۆكییانه‌وه، ته‌نانه‌ت ئێسته یه‌كێتی كێشه‌ی له دروستكردنی شاندی دانوستاندا هه‌یه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی تر له‌گه‌ڵ پارتی و به‌و هۆیه‌شه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان دوا خراوه. به‌ڵام دووپاتی كرده‌وه كه "هه‌وڵێك هه‌یه لێك نزیكبوونه‌وه له نێوان ماڵی مام جه‌لال و كاك كۆسره‌ت دروست بێت، ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه یان سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی تری مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ده‌ست پێ بكاته‌وه."
پرسی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له نێوان ماڵی مام جه‌لال و كۆسره‌ت ره‌سووڵدا كه دوو كاندیدی جیاوازیان هه‌یه، یه‌كێكی تره له كێشه‌كانی نێوانیان. به‌ڵام سه‌ركردایه‌تییه‌كی تری یه‌كێتی ئه‌و زانیارییانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت "كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ له‌ناو مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیدا نییه".
سامان گه‌رمیانی ئاشكرای كرد، "هیچ جۆره ناكۆكییه‌كی ئه‌وتۆ نییه له‌ناو یه‌كێتی كه كۆبوونه‌وه‌كانی ڕاگرتبێت یان كێشه‌ی پۆست و كۆنگره هۆكاری ڕاگرتنی بێت".
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، "مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ركات بیه‌وێت ده‌توانێ كۆ ببێته‌وه، به‌ڵام مه‌رج نییه به كۆی ئه‌ندامه‌كانیه‌وه بێت، بۆ نموونه له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانی پێشوودا به زۆرینه كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌نجام دراون، ئه‌وانه‌ی ئه‌مدواییه‌ش وا بووه و كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نییه."