ئەمڕۆ یارییەكانی كۆتایی جامی ئاسیای 2019 دەست پێ دەكەن

:: AM:09:48:14/01/2019 ‌

ئەمڕۆ دووشەم بەفەرمی یارییەكانی گەڕی سێیەم و كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی ئاسیای 2019 دەست پێ دەكەن و تێیدا لە كۆمەڵەی یەكەم دوو یاریی گرینگ بەڕێوە دەچێت.

دوێنێ شەموو دوایین یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی ئاسیا هاتنە ئەنجامدان و ئەنجامەكانیش بەمشێوەی خوارەوە بوون:-

لە كۆمەڵەی پێنجەم / كۆریای باكور 0-6 قەتەڕ

لە كۆمەڵەی شەشەم / عومان 0-1 ژاپۆن

                     توركمانستان 0-4 ئۆزباكستان

ئەمڕۆ دووشەمیش بەفەرمی یارییەكانی كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكان دەست پێ دەكەن  و تێیدا هەردوو یاریی كۆمەڵەی یەكەم لە یەك كاتدا كە سەعات 7ی شەوە بەڕێوەدەچن، یارییەكانش برێتین لە:-

ئیماڕات – تایلاند

هیندستان – بەحرێن

هەڵبژاردەی ئیماڕات بەكۆكردنەوەی 4 خاڵ لە پێشەنگی كۆمەڵەكەیدایە و سەركەوتنی بۆ قۆناغی 16ی پاڵەوانیەتییەكە مسۆگەر كردووە، ركابەرییەكانیش لەنێوان هەڵبژاردەكانی هیندستان و تایلاندە كە 3 خاڵیان هەیە و بەجیاوازی گۆڵ ریزبەندی دووەم و سێیەمیان گرتووە لەگەڵ هەڵبژاردەی بەحرێنە كە تەنیا خاڵێكی هەیە و لە ریزبەندی چوارەمە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م