ڕیكخراوی كچانی كتێب ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی خۆبه‌خشه، ماوه‌ی سێ ساڵه له‌لایه‌ن چه‌ند كچه خوێندكارێكی شارۆكه‌ی ڕانیه‌وه دامه‌زراوه و ئامانجیانه له شارۆكه‌كه‌یاندا خوێندنه‌وه بكه‌نه نه‌ریت.
مۆناكۆ ئیبراهیم سه‌رپه‌رشتیاری رێكخراوی كچانی كتێب به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستی كرد بۆشایی ژن له كایه ڕۆشنبیری و سیاسی و هونه‌رییه‌كاندا به‌دی ده‌كرێ، به پێویستی زانی كۆمه‌ڵێك كچ له ده‌وری خۆی كۆ بكاته‌وه و پێكه‌وه ڕێكخراوێك دروست بكه‌ن تا له ڕێیه‌وه كار له‌سه‌ر ئاستی هۆشیاریی تاك به‌گشتی و ژنان به‌تایبه‌تی بكه‌ن.
ئه‌و گوتی، له ساڵوه‌گه‌ڕی ڕاپه‌ڕیندا "ڕێكخراوی كچانی كتێب"یان دامه‌زراند كه ڕێكخراوێكی كولتووری و هونه‌ری و فه‌رهه‌نگیی خۆبه‌خشه و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی له سێ كه‌س و ده‌سته‌ی بهڕێوهبردنهكهشی له شه‌ش كه‌س پێك هاتووه، دواتر ژماره‌یه‌ك كچی تریش هاتنه ناو ڕێكخراوه‌كه‌وه.
مۆناكۆ ده‌ڵێت، "ئامانجمان بڵاوكردنه‌وه‌ی كولتوور و فه‌رهه‌نگ و هونه‌ره له‌ناو كۆمه‌ڵگه و ڕاكێشانی ده‌ستی ژنانه بۆ ناو چالاكییه كولتووری و ڕۆشنبیری و سیاسییه‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندان كتێبخانه‌مان له سه‌رشه‌قام و ناو گرتووخانه و نه‌خۆشخانه و گونده‌كاندا كردووه‌ته‌وه."
به بۆچوونی ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره، له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌كه‌یاندا، ته‌نیا كچ و ژنیان به ئه‌ندام وه‌رده‌گرت، به‌ڵام دواتر ئه‌ندامی كوڕیشیان وه‌رگرت، چونكه پێیان وایه به كولتووركردنی خوێندنه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌نیا به كچ ناكرێت، ده‌بێت كوڕانیش هاوكاریان بن و كۆمه‌ڵێك كچ له سه‌ره‌تادا له‌گه‌ڵیاندا بوون، به‌ڵام وه‌ك خۆی باسی ده‌كات، به‌داخه‌وه به‌هۆی ڕێگریی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه نه‌یانتوانی له ڕێكخراوه‌كه‌دا به‌رده‌وام بن.
له‌باره‌ی كاره‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌یان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیانه‌وه تا ئێسته چه‌ندان چالاكیی ڕۆشنبیری و كولتووری و هونه‌رییان ئه‌نجام داوه، وه‌ك سازدانی كۆڕی ڕۆشنبیری و ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی مێژوویی، كردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌ی سه‌رشه‌قام، كتێبخانه له گونده‌كانی سنووری ڕانیه به‌مه‌به‌ستی به‌كولتووركردنی خوێندنه‌وه، له بۆنه تایبهتییهكانیشدا چالاكی و په‌یامی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بووه، به‌ڵام ئێسته به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانیان خوێندكارن و ئیلتزامی تریان هه‌یه، بۆ ماوه‌یه‌ك كاره‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌یان وه‌ستاندووه.
یه‌كێك له‌و كارانه‌ی جێی بایه‌خی ڕێكخراوه‌كه بووه، هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی كتێب بووه بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن كه زیاتر له 600 سه‌رچاوه‌ی جیاوازی كتێبیان كۆ كرده‌وه و به‌سه‌ر كتێبخانه‌ی قوتابخانه‌كاندا دابه‌شیان كرد.
له‌باره‌ی داهات و بوونی سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی بۆ ڕێكخراوه‌كه‌یان، سه‌رپه‌رشتیاری ڕێكخراوی كچانی كتێب ئاشكرای ده‌كات، نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی یه‌كێكه له گرفته به‌رده‌وامه‌كانی به‌رده‌م چالاكیی ڕێكخراوه‌كه‌یان كه ناتوانن به‌پێی پێویست و ئاره‌زووی خۆیان چالاكی ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌و چالاكییانه‌ش كه له ڕابردوودا ئه‌نجامیان داون، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان بووه و چه‌ند كه‌سێكیش هاوكارییان كردوون.
ڕێكخراوی كچانی كتێب له 5/3/2016 له ساڵوه‌گه‌ڕی ڕاپه‌ڕینی ڕانیه دامه‌زراوه و سه‌ره‌تا له نۆ ئه‌ندامی كچ پێك هاتبوو، دواتر ئه‌ندامی تریش پێوه‌ندییان به ڕێكخراوه‌كه‌وه كردووه و خاوه‌نی چه‌ندان چالاكی ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌بین.
وشه/ رانیه_ شادان به‌كر