شەوی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە لە گەڕی 19ی خولی ئیسپانیا بە 3 گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی ئیباری بردەوە و ئەمەش شەشەم سەركەوتنی لەسەر یەكی یانەكە بوو دوای یەكسانبوونەكەی لەگەڵ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە مانگی 11ی ساڵی رابردوودا.
ئێرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لە كۆی 57 یاریی رابردوویدا لە خولی ئیسپانیا توانیویەتی 136 خاڵ كۆ بكاتەوە و یاریزانەكانیشی 152 گۆڵ تۆمار بكەن.
پێپ گواردیۆلای فەیلەسووفی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە بەهەمانشێوە لە 57 یاریی یەكەمی راهێنەرایەتیدا لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لە خولی ئیسپانیا توانیبووی 136 خاڵ كۆ بكاتەوە.
بەڵام جیاوازییەكەی نێوان ڤالڤێردی و گواردۆلا لەسەر تۆمار كردنی گۆڵە كە راهێنەرەكەی یەكەم 136 گۆڵی لەو 57 یارییەدا تۆمار كردووە، بەڵام راهێنەرەكەی ئێستای یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی 154 گۆڵی لە كۆی ئەم 57 یارییەدا تۆمار كردبوو، واتە جیاوازی گۆڵەكانی نێوانیان 11 گۆڵە.
جێی باسە ڤالڤێردی وەرزی رابردوو لە یەكەم ساڵی راهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنەدا توانیبووی هەردوو ناسناوی خولی ئیسپانیا و جامی شای ئیسپانیا بەدەستبێنێ، ئەمساڵیش تا ئێستا دوای 19 یاریی بەكۆكردنەوەی 43 خاڵ لە پێشەنگی یانەكاندایە.