ئەمشەو بەفر دەبارێت

:: AM:10:42:14/01/2019 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات ئەمشەو لە هەرێمی كوردستان بەفر دەبارێت و سبەیش بەردەوامی دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەم 14ـی كانوونی دووەم، بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئەمشەو لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەفر دەبارێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان.

كەشناشی ئاشكرای كردووە، سبەی سێشەم كاریگەری ئەو بارستە هەواییە ساردە لەسەر هەرێمی كوردستان بەردەوامی دەبێت و لەكاتی بەیانی لە هەندێك ناوچە باران دەبارێت و لەناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت.

لەبارەی پلەكانی گەرمی ئاماژە دراوە، نزمترین پلەی گەرمی پێنج دەبێت و بەرزترینیان 15 پلە دەبێت.

ئەو ڕاگەیەنراوەی كەشناسی لە كاتێكدایە لە دواین ڕاپۆرتی كەشناسی بۆ ڕێژەی بارانبارین لە هەرێمی كوردستان، تا ئێستە لە هەندێك شوێنە گەیشتووە بە هەزار و 100 ملم و پێشبینی زیادبوونی ئەو ڕێژەیە بۆ هەزار و 500 ملم دەكرێت لەگەڵ بارینی بەفرێكی زۆر لە ناوچە شاخاوییەكان.

هەرێمی كوردستان كاریگەرە بەكەشوهەوای دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور، ساڵانە لە هەندێك شوێن زیاتر لە هەزار ملم باران دەبارێت.







وشە - رامیار جەواد