لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بەرشەلۆنە لە یارییەكەی شەوی رابردووی خولی ئیسپانیادا بەرامبەر یانەی ئیبار گۆڵێكی تۆمار كرد و بەمەش ژمارەی گۆڵەكانی لە خولەكەدا كردە 400.
یارییەكە لە چوارچێوەی ركابەرییەكانی گەڕی 19ی خولی ئیسپانیا بوو كە تێیدا یانەی بەرشەلۆنە بە 3 گۆڵی بێ وەڵام سەركەوتنی بەدەستهێنا، میسیش گۆڵی دووەمی یارییەكەی تۆمار كرد.
رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی سەرجەم ئەو 400 گۆڵەی میسی خستەڕوو كە لە وەرزەكانی خولی ئیسپانیادا تۆماری كردووە لە كۆی 435 یارییدا.
گۆڵەكانی میسی بەشێوەی گشتی بەمشێوەی خوارەوەن:-
1 گۆڵ لە 7 یاریی وەرزی 2004-2005.
6 گۆڵ لە 17 یاریی وەرزی 2005-2006.
14 گۆڵ لە 26 یاریی وەرزی 2006-2007.
10 گۆڵ لە 28 یاریی وەرزی 2007-2008.
23 گۆڵ لە 31 یاریی وەرزی 2008-2009.
34 گۆڵ لە 35 یاریی وەرزی 2009-2010.
31 گۆڵ لە 33 یاریی وەرزی 2010-2011.
50 گۆڵ لە 37 یاریی وەرزی 2011-2012.
46 گۆڵ لە 32 یاریی وەرزی 2012-2013.
28 گۆڵ لە 31 یاریی وەرزی 2013-2014.
43 گۆڵ لە 38 یاریی وەرزی 2014-2015.
26 گۆڵ لە 33 یاریی وەرزی 2015-2016.
37 گۆڵ لە 34 یاریی وەرزی 2016-2017.
34 گۆڵ لە 36 یاریی وەرزی 2017-2018.
17 گۆڵ لە 17 یاریی وەرزی 2018-2019.
میسی گۆڵی ژمارە 100 بەرامبەر یانەی ئەلمیریا لە ساڵی 2010 تۆمار كردبوو.
گۆڵی ژمارە 200ی بەرامبەر یانەی ئۆساسۆنا لە ساڵی 2013 تۆمار كردبوو.
هەروەها گۆڵی ژمارە 300ی بەرامبەر یانەی سپۆرتینگ خیخۆن لە ساڵی 2016 تۆمار كردبوو.