ترەمپ: ناوچەی دژە فڕین بە پانتایی 20 میل لە سوريا دادەمەزرێنین

:: PM:01:52:14/01/2019 ‌
دوای هەڕەشەی وێران كردنی ئابووری توركیا، ترەمپ داوای وەستانی دەست بەجێی جەنگ دەكات و دەڵێ ناوچەی دژە فڕین بە پانتایی 20 میل لە سووریا دادەمەزێنن.

ئەمڕۆ دووشەم 14ی كانوونی دووەم/ یەنایەر، دۆناڵد ترەمپ لە دوو تویتی جیاوازدا هاوكێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئاوەژوو كردووە، لە وەختێك توركیا تەواوی ئامادەكارییەكانی بۆ ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەست پێ كردووە، دۆناڵد ترەمپ بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە تویتێكدا هەڕەشەی لە ناوبردنی ئابووری توركیای كرد ئەگەر هێرش بكاتە سەر كورد لە رۆژئاوای كوردستان.
دوای چەند سەعاتێك بەسەر تویتی یەكەمی، لە تویتێكی تردا، ترەمپ، دامەزراندنی ناوچەی دژە فڕینی لە سووریا وروژاند، ئاماژەی بەوەدا بە پانتایی 20 میل ناوچەی دژە فڕین لە سووریا دادەمەزرێنن.

ترەمپ، هیچ روون كردنەوەیەكی لەسەر چۆنیەتی و كاتی دامەزراندنی ناوچەی دژە فڕین لە سووریا نەدا، ئەوەیشی روون نەكردووەتەوە كە كێ تێچووەكەی لە ئەستۆ دەگرێت.

تویتەكانی ترەمپ هاوكاتە لەگەڵ دەستپێكی كشانەوەی سوپای ئەمەریكا لە سووریا، سەرۆكی ئەمەریكا داوا لە كوردەكانی رۆژئاوا دەكات كە دنەی توركیا نەدەن، هاوكات هەڕەشەی لە ناوبردنی ئابووری توركیاش دەكات ئەگەر هێرش بكاتە سەر رۆژئاوای كوردستان.
سەرۆكی ئەمەریكا هێمای بۆ ئەوە كرد كە پێویستە هەرچی زووە جەنگ بوەستێنرێت كە ئەو جەنگە كۆتایی نایەت، ئەوەشی خستەڕوو گەورەترین وڵات كە سوودی لە سیاسەتەكانی ئەمەریكا وەرگرتووە لە ماوەی رابردوودا لە جەنگی دژ بە داعش، رووسیا و سووریا و ئێرانن، گوتی "ئەمەریكاش سوودی وەرگرتووە، بەڵام ئێستە كاتی ئەوەیە سەربازەكان بگەڕێنەوە بۆ نیشتمان، ئەمەش بە مانای كۆتایی هاتنی شەڕ دژی داعش نایەت بەڵكو هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمەریكا بۆ سەر پاشماوەی داعش بەردەوام دەبێت".



وشە - فه‌رمان سادق