كۆمپانیای ئۆپۆ بۆ ناوه‌ڕاسته‌كانی مانگی كانوونی دووه‌م، نوێترین به‌رهه‌می بڵاو كرده‌وه كه ئه‌وه‌یش مۆبایلێكه كه ئۆپۆ ڕكابه‌ری دنیای پێ ده‌كات.
هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نویترین به‌رهه‌می ئۆپۆ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئۆپۆ له ناوه‌ڕاسته‌كانی كانوونی دووه‌می ئه‌م ساڵدا، نوێترین مۆبایلی خسته بازاڕه‌وه به‌ناوی "Oppo R15 Pro"ه‌وه، له‌گه‌ڵ بڵاو كردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ی ئۆپۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌م مۆبایله هێزێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه كه توانی ركابه‌ری به‌هێزترین مۆبایله‌كانی دنیا بكات.
ئۆپۆ ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و مۆبایله‌ی گوتویه‌تی، ئه‌م مۆبایله خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره و جوانه كه قه‌باره‌كه‌ی 6.30 ئینجه كه به‌سیسته‌می 4K كارده‌كات، هه‌روه‌ها ڕامی شه‌ش گێگابایته له‌گه‌ڵ پرۆسێسه‌رێكی به‌هێز كه بۆ به‌هێزترین سیسته‌می ئه‌ندرۆید به‌كارده‌هێندرێت.
ئۆپۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2001 دامه‌زرا له‌سه‌ر ده‌ستی "چێن مینگ یۆنگ" به‌ڵام ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2004 به‌ناوبانگ بوو به‌رهه‌مه‌كانی لای خه‌ڵك ناسران، هه‌روه‌ها ئێسته كۆمپانیای ئۆپۆ یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی رۆژانه هه‌زاران به‌رهه‌میان ده‌فرۆشرێت و پاره‌یه‌كی زۆریش به‌ده‌ست دێنن.