ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس داوای قه‌رزه‌كانیان له سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌ن
ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نووس له سلێمانى و شاره‌كانى تر، مافی داراییان له ده‌زگه‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵح فه‌وتاوه و دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند جارێك داواى پاره‌كه‌یان كردووه، تا ئێسته پێیان نه‌دراوه‌ته‌وه. یه‌كێك له‌و ڕۆژنامه‌نووسانه رای ده‌گه‌یه‌نێت سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ده‌زگه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ى كه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراقه، تۆمار ده‌كه‌ن.
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، به‌هۆی حه‌زی زۆری بۆ ده‌ركه‌وتن له میدیا، له هه‌ر پۆستێكدا بووبێت ژماره‌یه‌ك ده‌زگه‌ی راگه‌یاندنی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بووه، به‌ڵام له‌و په‌تپه‌تێنه‌ی له دوو ساڵی رابردوودا كردی له دامه‌زراندنی حزب و جیابوونه‌وه له یه‌كێتی و دواتر چوونه‌وه ناو یه‌كێتی، چه‌ند جارێك ده‌زگه‌كانی كێشه‌یان تێكه‌وت و له‌و نێوانه‌دا مافی ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس خوراوه.
دانا ته‌یب یه‌كێك له‌و ڕۆژنامه‌نووسانه به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، ده‌یان ڕۆژنامه‌نووسن ئه‌وانه‌ی مافیان لاى ده‌زگه‌ى خه‌ندان و به‌رهه‌م ساڵحه.
به‌گوته‌ی خۆی "مووچه‌ى مانگى ته‌مووز/یۆلیۆی 2017 و چه‌ند مانگێكى ترمان لاى ئه‌وانه، هیچ پاساوێكیان بۆ ئه‌و مووچه‌یه‌ى كه نه‌یانداوه نییه، چونكه له سه‌روبه‌ندى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق /له 12ى ئایارى 2018 به‌ڕێوه چوو/ چوینه‌ته لاى به‌رهه‌م ساڵح كه ئه‌وكات سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى بوو، به زاره‌كى به‌ڵێنی دا پاره‌كه خه‌رج بكات، به‌ڵام تا ئێسته‌یش كه سه‌رۆك كۆماره به‌ڵێنه‌كه‌ى نه‌بردووه‌ته سه‌ر".
ته‌یب رای ده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌موو به‌ڵگه‌كانیان ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ى سكاڵای یاسایی تۆمار بكه‌ن و سكاڵاكه دژی ده‌زگه‌ى خه‌ندان و به‌رهه‌م ساڵح ده‌بێت كه ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتى ده‌زگه‌كه‌ى كردووه و خاوه‌نی بووه، دواتریش په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر لقی سلێمانی سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسان، چونكه ئه‌ندامى كارای سه‌ندیكاین و پێویسته دوور له هه‌ر ئینتیمایه‌كى سیاسى به‌رگریمان لێ بكه‌ن.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه ژماره‌یان 30 كه‌س ده‌بێت و له سلێمانى و هه‌ولێر و دهۆك مافیان لاى به‌رهه‌م ساڵح و ده‌زگاكانیه‌تی و ده‌یانه‌وێ جیا له وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه داراییه‌كه‌یان، داوای قه‌ره‌بووی ئه‌وه‌ش بكه‌ن كه به‌بێ هیچ پاساوێك كۆتا به ڕاژه‌كه‌یان هاتووه، له كاتێكدا هه‌یانه نزیكه‌ى 10 ساڵ كارى كردووه له خه‌ندان.
"ڕۆژنامه‌نووسان ئه‌وانه‌ى مافیان لاى ده‌زگه‌كه‌یه، ده‌یانه‌وێ سكاڵا له‌سه‌ر ده‌زگه‌كه و ئه‌وانه‌ى سه‌رنووسه‌ر و به‌رپرس بوون له‌و ده‌زگه‌یه و به‌رهه‌م ساڵح خۆی تۆمار بكه‌ن، چونكه هه‌ریه‌ك له‌و ڕۆژنامه‌نووسانه له دۆخه‌ى ئێسته‌دا سه‌رووی ملیۆنێك دیناریان به بڕى جیاواز لاى ئه‌و ده‌زگه‌یه هه‌یه". دانا ته‌یب وای گوت.
له به‌رانبه‌ردا كاروان ئه‌نوه‌ر به‌رپرسی لقی سلێمانی سه‌رۆكى سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، هه‌فتانه ئه‌و جۆره كێشانه دێنه سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسان كه مافى ڕۆژنامه‌نووس نه‌دراوه له هه‌موو ده‌زگه‌كان.
به‌گوته‌ی كاروان "ئه‌و كێشه‌یه هه‌یه به‌هۆى ئه‌وه‌ى دۆخێكى دارایى خراپ هاته ئاراوه و بابه‌ته‌كه ته‌نیا پێوه‌ست نییه به ده‌زگه‌ى خه‌ندان".
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه، ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه قسه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌زگایانه كراوه و ده‌ڵێن ئاماده‌ن ئه‌و پاره‌یه بگه‌ڕێننه‌وه هه‌ركات هه‌یانبوو، نه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبێت، خه‌ندانیش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئاماده‌یى ده‌ربڕیوه هه‌ركات پاره‌ى هه‌بوو پاره‌كه‌یان بداته‌وه.
ئه‌وه‌یشى گوت، "ژماره‌یه‌ك له‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ى خه‌ندان هاتوونه‌ته سه‌ندیكا و پشتگیریان ده‌كه‌ین، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا نووسراو ئاراسته‌ى ده‌زگه‌كه كراوه و گوتوویانه پاره‌كه‌یان نافه‌وتێ و هه‌بێ ده‌یاندرێته‌وه، واته نه‌یانگوتووه پاره‌ی ڕۆژنامه‌نووسیان لا نییه".
غه‌مگین كۆسارى یه‌كێكى تره له‌و كارمه‌ندانه‌ى كه پاره‌ى لاى ده‌زگه‌ی خه‌ندانی به‌رهه‌م ساڵحه، ئه‌و ده‌ڵێ دواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌زگه‌ى خه‌ندان، زۆر ڕۆژنامه‌نووس و كارمه‌ند مافى خۆیان وه‌رگرت كه له‌و ده‌زگه‌یه كاریان ده‌كرد، ئێمه‌یش ژماره‌یه‌ك بووین چاوه‌ڕێمان كرد مافی خۆمان بده‌نێ، تا كاته‌كه دره‌نگ بوو و نه‌ڕۆیشتین به‌ده‌م مافه‌كه‌مانه‌وه.
كۆساری به"وشه"ی گوت، له ڕێى به‌رپرسى به‌شى هه‌واڵه‌وه ڕێككه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌رنامه‌یه‌ك بكه‌م و وه‌ك پاداشت بكرێم، به‌ڵام هیچ گرێبه‌ست له نێوانمان نه‌بوو، دواتر ئه‌و به‌رپرسه ڕۆیشت و كه‌سێكى تر هاته شوێنى و له‌و ناوه‌نده‌دا به‌هۆى نه‌بوونى نووسراو و گرێبه‌ست، مافی من فه‌وتا كه هه‌شت به‌رنامه بوو، هه‌رچه‌ند پاره‌ى هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك دیارى نه‌كرا، به‌ڵام پێم وابوو بۆ هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك 50 بۆ 100 هه‌زار وه‌ربگرم.
به‌دواداچوون/ هۆشیار عه‌لى
وشە -
تایبه‌ت