له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره له چاوی كامێرا و پێشكه‌شكردنی كاری هونه‌ری و ده‌ركه‌وتنی له میدیاكاندا دووركه‌وتووەته‌وه، به‌ڵام به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له به‌شى ستۆرى ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێناو جارێكی تر هه‌موو ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان باسی ئه‌ویان كردووه.
گۆرانیبێژ "ئالان عومەر" نوێترین وێنەی خۆی له پێگه‌ی تایبه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له به‌شى ستۆرى بڵاو کردەوە و ڕەخنە باران کرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی وروژێنه‌ر له پێگه‌ى هونه‌رییه‌كان بۆیان نووسیوه: "له‌و ته‌مه‌نه‌دا وێنه‌ى ڕووخسارت ده‌بوو بگریت نه‌ك شوێنى ترت".
ئالان عومەر، ماوەیەکی زۆرە لە کاری هونەریی دوور کەوتووەتەوە، بەڵام هێندێک جار وێنەو هەواڵەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکاتەوە.
ئالان عومەر گۆرانیبێژی کورد لە ساڵی 1975 لە شاری سلێمانی ل دایکبووە و دەرچووی پەیمانگای پزیشکیە، لە ساڵی 2001 یەکەم ئەلبوومی بڵاودەکاتەوە و بەدوای ئەوەیشدا لە ساڵی 2002 ئەلبۆمی دووەمیشی بڵاو ده‌كاته‌وه، ئێسته لە سوێد دەژیێت و ماوه‌یه‌ك كاری ڕاگه‌یاندنی ده‌كرد له‌و وڵاته.