بۆ ڕزگاربوون له كێشه‌ی دابه‌زینى شه‌حنى مۆبایل چه‌ند ڕێیه‌كی ئاسان هه‌یه کە دەتوانیت ئەنجامیان بدەیت بۆ پاراستنی پاتری مۆبایلەکەت.
پێویسته ئه‌و وایه‌ره‌ی كه بۆ شه‌حنكردنه‌وه‌ى مۆبایله‌كه‌ت به‌كاریده‌هێنیت ئۆرجیناڵ بێت.
هه‌موو كاتێك شه‌حنی مۆبایله‌كه‌ت با به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌تا 100 نه‌بێت، چونكه ئه‌مه زیان به‌پاتری مۆبایله‌كه‌ت ده‌گه‌ێنێت.
زۆربه‌ی كاته‌كان ئه‌گه‌ر شه‌حنی مۆبایله‌كه‌ت گه‌یشته له‌سه‌تا 10 بۆ 20 ئه‌و كاته شه‌حنی بكه‌وه.
ئه‌گه‌ر مۆبایله‌كه‌ت له‌كاتی شه‌حنكردندا گه‌رمبوو راسته‌وخۆ وایه‌ره‌كه لێ بكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پاترییه‌كه‌ت زیانی نه‌بێت.
هه‌وڵبده له‌كاتی كاركردن به مۆبایله‌كه‌ت ڕووناكی شاشه‌كه‌ت كه‌م بكه‌یته‌وه.
هه‌میشه كارابوونی "وای فای" و ئینته‌رنێت له‌ڕێگه‌ی سیمكارده‌وه زیانی هه‌یه بۆ پاتریی مۆبایله‌كه‌ت.
پێویسته دوای به‌كارهێنانی هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك راسته‌وخۆ به‌رنامه‌كه دابخه‌یته‌وه بۆئه‌وه‌ی شه‌حنی مۆبایله‌كه‌ت زوو دانه‌به‌زێت.
لێره سه‌یری ئه‌و ڤیدیۆیه بكه كه "وشه" به‌رهه‌می هێناوه...