گۆرانیبێژى لاو حەمید عوسمان دواى ئه‌وه‌ى نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بە ناوی (بیستومە) بڵاو کردەوە، تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه‌یش كه‌متر له سێ هه‌زار بینه‌رى هه‌بووه به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ى.
حەمید عوسمان لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب، ڤیدیۆ کلیپێکی نوێی بە ناوی (بیستومە) بڵاو کردەوە، كه تێكستی گۆرانییەکە فەرەیدوون عەزیز نووسیویەتی، لە میلۆدیی زریان کاروانە، کۆشیار شێرکۆ بەڤیۆلۆن و هاوبەش بە گیتار و میکس و ماسترینی لە لایەن زریان کاروانەوە کراوە، هەریەکە لە هێمن جەلال، بەرزی خەبات، میران سەردار، هاوکار و ڕەسیان مەردان، لە کلیپەکەدا ڕۆڵدەبینن، ئاریان جەمال بەڕێوەبەری بەرهەمەکەیە و بڕیار فەتاح کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کردووە.
تاكو ئێسته‌یش ڕوون نییه دابه‌زینى ئاستى هه‌وادارانى حه‌ید بۆچى ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه بینه‌رى كه‌مى ده‌بێت به‌رهه‌مه نوێیه‌كانى.
حەمید عوسمان حەمە گەوھەر، لە گەڕەکی ئیبراھیم پاشا لە ساڵی 1985 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، ھەر لە شاری سلێمانی خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی تەواو کردووە، لە منداڵییەوە لە نێو میوزیک و گۆرانی بووە، بەڵام زیاتر حەزی بۆ گۆرانی ھەبووە، بۆماوه‌یه‌ك یەکێک بوو لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستان و ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی کاری هونەرییە، بە هەردوو شێوازی فۆلکلۆر و ستایلی نوێ گۆرانی دەڵێت.