له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام په‌یجێك به‌ناوی "world_record_egg" توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار بكات له به‌ده‌ست هێنانی لایك و ریكۆردی كایلی جێنه‌ر بشكێنێت.
به‌گوێره‌ی پۆستێك كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرامدا بڵاو كراوه‌ته‌وه تێیدا هاتووه كه په‌یجێك هه‌ستاوه به پۆستكردنی وێنه‌ی هێلكه‌یه‌ك كه ئه‌و وێنه‌یه توانیویه‌تی ژماره‌ی پێوانه‌یی بشكێنێت له به‌ده‌ست هێنانی لایكدا، كه زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئینستاگرام گوتویانه "وێنه‌ی ئه‌م هێلكه‌یه ریكۆردی كایلی جینه‌ری شكاندووه".
ئه‌و ئه‌دمینه‌ی وێنه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه نووسیویه‌تی، "با ئێمه به‌یه‌كه‌وه ژماره‌ی پێوانه‌یی كایلی جینه‌ر بشكێنین له به‌ده‌ست هێنانی لایك.. كه 18 ملیۆن لایكه".
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسامییه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م وێنه‌یه توانی له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا زیاتر له 28 ملیۆن و 550 هه‌زار لایك به‌ده‌ست بهێنێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پۆسته‌كه ته‌نیا وێنه‌ی هێلكه‌یه‌كه.
دوای ئه‌وه‌ی پۆسته‌كه 28 ملیۆن لایكی تێپه‌ڕاند، به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانی ئینستاگرام له كۆمێنه‌ته‌كاندا بۆیان نووسیووه كه ئێمه كاره‌كه‌مان ئه‌نجامدا و ئه‌نجامه‌كه‌مان پێكا و 28 ملیۆن لایكمان تێپه‌ڕاند.