ماوه‌ی دوو مانگه له سلێمانی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان و پارێزگار بانگه‌شه بۆ پێدانی به‌رمیلی دووه‌می نه‌وت ده‌كه‌ن له كاتێكدا ماوه‌ی دوو ساڵه پێدانی یه‌كه‌م به‌رمیلی نه‌وت كۆتای نه‌هاتووه.
ماوه‌ی دوو ساڵه دابه‌شكردنی نه‌وت له‌ناو سه‌نته‌ری شاری به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌ڵام تا ئێسته به ته‌واوی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش نه‌كراوه و به ته‌واوی كۆتای پێ نه‌هێنراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به ده‌یان خێزان و زیاتر له مه‌ڵبه‌ند و گه‌ڕه‌كه‌كان نه‌وتیان وه‌رنه‌گرتووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 14ی كانوونی دووه‌م، ئه‌كره‌م شه‌ریف نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ سووته‌مه‌نی به "وشه"ی راگه‌یاند، "دابه‌شكردنی نه‌وت له ناو سه‌نته‌ری شاری سلێمانی وه‌ك مه‌ڵبه‌ند كۆتایی پێ هاتووه كه سلێمانی دابه‌شكرابوو به‌سه‌ر 10 مه‌ڵبه‌ند به ناوچه‌كانی تاسڵوجه و راپه‌رین و به‌كره‌جۆ".
زیاتر گوتی، دابه‌شكردنی یه‌كه‌م به‌رمیلی نه‌وت به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له ماڵه‌كان له كۆڵان و گه‌ڕه‌كه جیاوازه‌كان له‌كاتی چوونی تانكه‌ر به هه‌ر هۆیه‌ك بێت یان له ماڵ نه‌بوون نه‌وتیان وه‌رنه‌گرتووه".
"به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی داوای له‌و هاووڵاتییانه كردووه كه یه‌كه‌م به‌رمیلی نه‌وتیان وه‌رنه‌گرتووه تا 25ی ئه‌م مانگه پێوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه یان ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تۆمار بكرێن و نه‌وتیان بۆ ڕه‌وانه بكرێت" ئه‌كره‌م شه‌ریف وای گوت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، تا ئێسته هیچ واده‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی دووه‌م به‌رمیلی نه‌وت دیاری نه‌كراوه و پێویسته به‌رمیلی یه‌كه‌م به‌و كه‌موكوڕیانه‌و ئه‌و ماڵانه‌ی كه ماون ته‌واو بكرێت، هه‌روه‌ها هه‌ر هاووڵاتییه‌ك تا ئه‌و واده‌یه یه‌كه‌م به‌رمیلی نه‌وتی وه‌رنه‌گرێت ئه‌وا مافی ده‌فه‌وتێت".
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی