بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ دەرهێنەرێكی كورد گیانی لە دەستدا

:: PM:08:47:14/01/2019 ‌
دەرهێنەر و شانۆكارێكی كورد لە تەمەنی 74 ساڵییدا و بە هۆی رووداوێكی هاتوچۆوە گیانی لە دەستدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم 14ی كانوونی دووەم، لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێی هەولێر - پیرمام دەرهێنەری كورد "تەڵعەت سامان" گیانی لەدەستداوە.

تەڵعەت سامان دەیان بەرهەم و كاری هونەری بەرهەمهێناوە و دیارترین بەرهەمەكانیشی زنجیرە درامای "كەوەكانی قەرەچووغ" كە زنجیرەیەكی تەلەڤزیۆنی بوو و لە ناوەڕاستی نەوەدەكانی سەدەی رابردوو. هەروەها شانۆگەرییەكانی قەڵای دم دم، مەم و زین، شاری ئەوین، حەمەدۆك نموونەی دیاری بەرهەمەكانی بوون.

تەڵعەت سامان لە ساڵی 1945 لە هەولێر لەدایكبووە. ساڵی 1991 بووەتە سەرۆكی یەكێتی هونەرمەندانی كوردستان. هەروەها سەرۆكی هونەر و وێژەیی كورد بووە، لە ساڵی 1992 گرووپی شانۆی سامان-ی دامەزراندوه‌وه‌.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم