چۆن ترشی گەدەی زیاد لە پێویست كەم دەكەیتەوە

:: PM:09:13:14/01/2019 ‌
كاتێك ترشی گەدە هەڵدەگەرێتەوە زۆرێك لە ئێمە پێی دەڵێن دڵەكزێ كە دەبێتە هۆی كزانەوەی سوورێنچك و دروستبوونی ئازار، دەتوانرێت ئەم ئازار و دڵەكزەیە بە شێوەیەكی سروشتی كەم بكرێتەوە بەبێ بەكارهێنانی دەرمان. ئەمانەیش هەندێك چارەسەری سروشتین كە ترشی گەدە كەم دەكەنەوە و رێگە لە دروستبوونی دڵەكزێ دەگرن.

یەكەم: گەڵایی نەعناع: گەڵای نەعناع بەشێوەیەكی سروشتی توانایی كەمكردنەوەیی ترشی گەدەی هەیە، هەروەها یارمەتی هەرسكردن دەدات و سورێنچك سارد دەكاتەوە و هەستی سووتاندن و نیشانەكانی هەڵگەرانەوەی ترشی گەدە كەم دەكاتەوە. چەند گەڵایەكی نەعناع  بهێنە و پاشان كەمێك ئاو گەرم بكەو گەڵای نەعناعەكەی بۆ زیاد بكە دوای كە سارد بووەوە بیپاڵێوە و ئاوی نەعناعەكە بخۆرەوە لە ماوەیەكی كەمدا هەڵگەرانەوەیی ترشی گەدە چارەسەر دەكات.

دووەم: مۆز، خواردنی مۆز زۆر كاریگەرە لە رێكخستنی ترشی گەدەدا، چونكە برێكی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە كە ترشی گەدە رێكدەخات و یارمەتی بەرهەمهێنانی لینجە مادەكانی گەدە دەدات كە گەدە دەپارێزێت لە ترشەكان، برێكی زۆر ریشاڵی تێدایە كە هەرسكردن باشتر دەكات و هەڵگەرانەوەی ترشی گەدە كەم دەكاتەوە .

سێیەم: شیری سارد، شیر برێكی زۆر كالیسیۆمی تێدایە كە رێگە لە نارێكی ترشی گەدە دەگرێت.هەركاتێك هەستت بە سووتانەوەی گەدەت كرد كوپێك شیری سارد بخۆرەوە رێگە لە هەڵگەرانەوەی ترشی گەدە دەگرێت و هەرسكردن باشتر دەكات .

چوارەم: زەنجەفیل، یەكێكە لەو پێكهاتە باشانەی كە بۆ چەندین گرفتی گەدە بەكاردەهێنرێت، كاتێك باس لە بەدهەرسی دەكرێت ئەوە دەتوانرێت زەنجەفیل بەكاربهێنرێت وەكو هێوركەرەوەیەك، كاریگەری هەیە لە مژینی پێكهاتەی خۆراكی و رێگە لە دروستبوونی برین دەگرێت و دەردانی لینجە مادەكان هان دەدات.



وشە - ئاوات ئازاد