به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر، ئاگادار هاووڵاتییان ده‌كاته‌وه، مامه‌ڵه‌ی به‌ناوكردنی ئۆتۆمبێل بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك ده‌وه‌ستێت.
له ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووه: ڕاگرتنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه، بۆیه ئاگاداری سه‌رجه‌م هاووڵاتییان و شوفێران ده‌كه‌ینه‌وه، به‌هۆی كۆكردنه‌وه‌ی تۆمار و ئاماری كاری سه‌ری ساڵه‌وه، ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوولاتییان له ڕۆژانی 28ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ر تا دووی كانوونی نووه‌م/ یه‌نایه‌ر (واته تا دووه‌م ڕۆژی ساڵی تازه) ڕاده‌گیرێت.
له ئاگادارییه‌كه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێردا، داواش له هاووڵاتییان ده‌كات له ڕۆژانی دیاریكراودا بۆ مامه‌ڵه و ڕایكردنی كاره‌كانیان سه‌ردانیان نه‌كه‌ن.
ساڵانه به‌هۆی ڕێكخستنه‌وه و ژماره‌به‌ندی بۆ كاره‌كانیان به‌شی زۆری به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ چه‌ند ڕۆژێك كاره‌كانیان ڕاده‌گرن.