له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێسته هه‌ڵاوسانی ئابووری له ڤه‌نزوێلا به زیندووترین نموونه داده‌نرێ، به جۆرێك گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی خه‌ڵكی ڤه‌نزوێلا ناتوانن خۆراك و كه‌لوپه‌له‌كانی پاككردنه‌وه و پێویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانیان بكڕن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕۆژ دوای ڕۆژ نرخی كاڵاكان به‌رز ده‌بێته‌وه و پاره‌ی وڵاته‌كه‌یشیان زیاتر نرخی داده‌به‌زێ و پێشبینی ده‌كرێ تا كۆتایی ئه‌مساڵ یه‌ك ملیۆن له سه‌د هه‌ڵاوسان زیاد بكات، به‌ڵام ئه‌مه مه‌ترسیدارترین نموونه‌ی هه‌ڵاوسان نییه له مێژوو، به‌ڵكوو هه‌نگاریا له هه‌موو وڵاتانی تری دنیا خراپتری به‌سه‌ر هاتووه.
دوا جار به‌ر له ڤه‌نزوێلا، زیمبابۆی له ساڵانی نه‌وت و ده‌یه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك تووشی هه‌ڵاوسان بووه، حكوومه‌ت بۆ به‌رگه‌گرتن له‌و دۆخه خراپه ئابووریییه، دراوی جۆری 100 تریلیۆن دۆلاری زیمبابۆیی ده‌ركرد، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵگرتنی پاره‌ی وڵاته‌كه ئاسان بكات، چونكه كیلۆیه‌ك خۆراك به ملیۆنان دۆلاری زیمبابۆیی بوو، به‌ڵام 100 تریلیۆن دۆلاری ئه‌م وڵاته، نرخه‌كه‌ی ته‌نیا 30 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بوو.
ئه‌و ئه‌زموونه‌ی زیمبابۆی دووه‌م مه‌ترسیدارترین و خراپترین حاڵه‌تی هه‌ڵاوسانی ئابووری بوو له مێژووی مرۆڤایه‌تی، له‌وانیش خراپتر هه‌نگارییه‌كان تووشی بوون كه له ماوه‌ی ساڵی هه‌زار و 945 و هه‌زار و 946، كاتێك ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان له ناكاو 200% زیادی كرد، به به‌راورد به هه‌ڵاوسانی هه‌نگاریا و زیمبابۆی هێشتا دۆخی ڤه‌نزوێلا باشه و نه‌گه‌یشتووه‌ته خراپترین ئاست كه هه‌وڵه‌كان هیچ ئه‌نجامێكیان نه‌بێ و ده‌سته‌وه‌ستان بوه‌ستن و چاوه‌ڕێی داته‌پینی ته‌واوه‌تی ئابووری وڵات بكه‌ن.
هه‌نگاریا ده‌ستی به چاپكردنی یه‌كه‌م دراوی تایبه‌ت به‌خۆی كرد، دوای ئه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی نه‌مساوی و هه‌نگاری له دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان لێكههڵوهشایهوه، ئه‌و دراوه نوێیه‌ی هه‌نگاریا ناوی "كرۆنا" بوو، به‌ڵام حكوومه‌تی نوێی وڵات ئابوورییه‌كی به‌هێز و ڕاسته‌قینه‌ی نه‌بوو، تا پشتیوانی له دراوه نوێكه‌ی وڵات بكات و ڕێ له هه‌ڵاوسان و داته‌پینی نرخه‌كه‌ی له به‌رانبه‌ر دراوی وڵاتانی تر بگرێت، بۆیه دوای له چاپدان و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر خه‌ڵكی وڵات و گۆڕینه‌وه‌ی به دراوی پێشوو، هه‌رزوو نرخی كرۆنا ڕووی له دابه‌زین كرد.
بۆ ڕێگری له داته‌پینی به‌های دراوه‌كه، حكوومه‌تی هه‌نگاریا بڕیاری دا كه دراوی كرۆنا ڕه‌ت بكاته‌وه و ده‌ستبه‌جێ دراوی پنگۆی خسته‌ڕوو، كه دراوی ئاڵتوونی بوو، له سه‌ره‌تا بوو به یه‌كێك له جێگیرترین دراوه‌كان له ئابووری دنیا و سه‌ركه‌وتنی ته‌واوه‌تی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مه‌یش له كاتێكدا بوو كه هه‌نگاریا له ساڵانی سییه‌كان خراپترین ئابووری و داته‌پینی سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی ئابووری لێ دروست بوو، به‌هۆی جه‌نگی دووه‌می جیهان، تا ساڵی 1944 كاتێك سه‌ربازانی هیتله‌ر هاتنه ناو شانشینهكهوه و جه‌نگ له نێوان ئه‌ڵمانیا و هێزه‌كانی سۆڤیه‌ت له‌سه‌ر خاكی ئه‌و وڵاته ده‌ستی پێ كرد.
هاتنی سوپای دوو وڵاتی بێگانه بۆ سه‌ر خاكی
هه‌نگاریا و دروستبوونی جه‌نگێكی قورس و خوێناوی به ته‌واوی ئابووری وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و وێرانی برد و نرخی پنگۆی ڕوو له داته‌پین كرد و ڕۆژ دوای ڕۆژ دۆخی وڵات خراپتر ده‌بوو و به‌های دراوی پنگۆ به‌رانبه‌ر به دراوی وڵاتانی تر و كاڵاكان ڕووی له دابه‌زین ده‌كرد، پاش كۆتاییهاتنی جه‌نگی دووه‌می جیهانی، حكوومه‌تی هه‌نگاریا بڕیاری دا پاره‌ی زیاتر چاپ بكات و بیخاته بازاڕه‌وه، به جۆرێكی وڵاتی نقووم كرد به دراوی چاپكراوه‌وه، به‌ڵام هه‌ر نه‌یتوانی ڕێ له كه‌وتنی یه‌كجاره‌كی پنگۆ بگرێت.
چاپكردنی ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی دراو ته‌نیا بۆ كپكردنی خه‌ڵك بوو، چونكه ده‌یانه‌ویست به خه‌ڵك بڵێن پاره‌ی ته‌واوتان له‌به‌رده‌ستدایه و ده‌توانن پێویستی خۆتانی پێ بكڕن و خه‌تا له حكوومه‌ت نییه، پاره‌تان هه‌یه و كاڵا گرانبووه. ئه‌مه‌یش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوو و وایكرد ئابووری هه‌نگاریا به‌ره‌و خاڵی سفر ببات و به‌یه‌كجاری وڵاته‌كه به‌ره‌و هه‌ره‌س ببات.
نرخی دراوی پنگۆ هێنده دابه‌زی كه گه‌یشته خوار به‌های سفر، هه‌ر سفرێك له دراوی وڵاتانی تر له 1945 به‌رانبه‌ر به 379 پنگۆ بوو، له مانگی ئادار /مارسی 1945 به‌های سفرێك گه‌یشته ملیۆنێك و 872 هه‌زارو 910 پنگۆ، له مانگی نیسان گه‌یشته نزیكه‌ی 36 ملیۆن پنگۆ و له مانگی ئایار / مایۆ نرخه‌كه‌ی گه‌یشته 11 ملیار پنگۆ، له 15ی حوزه‌یران / یۆنیۆی 1945 نرخی یه‌ك دراوی بیانی به‌رانبه‌ر 862 ملیار پنگۆی هه‌نگاری بوو، له 22 تهمووز /یۆلیۆ 1946 نرخی دراوێكی بیانی به‌رانبه‌ر یه‌ك بلیار پنگۆ بوو.
هه‌موو 15 سه‌عات جارێك نرخی زیاتر داده‌به‌زی و دواتر به‌های كاغه‌زێكی سپی و تێ نهنووسراویشی نه‌ما، له 1946 حكوومه‌ت كاغه‌زی دراوی 100 ملیار پنگۆیی ده‌ركرد، به‌ڵام ئه‌مانه هیچ ئه‌نجامێكیان نه‌بوو، نرخی 100 ملیار پنگۆیهكه ده‌یكرد 20 سه‌نتی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی. دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپی زیاتر هه‌ڵكشا و دواتر حكوومه‌ت چاره‌سه‌رێكی تری نه‌ما جیا له گۆڕینی دراوه‌كه به دراوێكی نوێ، ئه‌ویش ده‌ركردنی دراوی فۆرینت بوو، كه تا ئێسته‌یش له هه‌نگاریا كاری پێ ده‌كرێ و بڕیاره له سه‌ره‌تای 2020 ئه‌میش نه‌هێڵێ و كار به یۆرۆ بكات.
له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی حكوومه‌تی وڵاته‌كه، خه‌ڵكێكی بێشوومار له برسا مردن و دۆخی ئابوورییان گه‌یشته سه‌ر سفر و ته‌ماته‌یه‌ك و له‌ته نانێكیان به چوار گونییه پنگۆوه ده‌كڕی، ئه‌مه‌یش له مێژووی ئابووری دنیا، به خراپترین هه‌ڵاوسانی ئابووری هه‌ژمار كراوه، كه تا ئێسته ڕوویدا بێت.