ئه‌م وێنه‌یه‌ی سه‌ری مه‌نهۆله له خواره‌وه دانراوه و له سه‌ری نووسراوه، ڕووباری شاراوه‌ی ئیفرا له ژێر پێتدایه، له ناوه‌ڕاستی شه‌قامێكی له‌نده‌نه و دیمۆند گیزیر گرتوویه‌تی،
له‌نده‌ن شارێك ژێره‌وه‌ی 21 ڕووباری تێدایه و حه‌شاردراون و سه‌ری ڕووباره‌كان داپۆشراوه و باڵه‌خانه و شه‌قام و شاری له‌سه‌ر دروستكراوه، ته‌نانه‌ت ژێر كۆشكی باكینگهامی شاژنی به‌ریتانیایش ڕووباره، بۆیه شاری سه‌ر ئاو و ڕووبار ناو ده‌برێ، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لقه‌كانی ڕووباری تایمز و خودی ڕووباره‌كه‌یش له له‌نده‌ن به‌شی زۆریان داپۆشراو و خه‌ڵكی له‌سه‌ر نیشته‌جێكران.
پێشتر له ژێر كۆشكی باكینگهام له ناوچه‌ی تیبرن ده‌تتوانی له‌سه‌ر ڕووبار بیت و ماسی ڕاوبكه‌یت، به‌ڵام ئێسته كۆشكی شاژنه و ناتوانی لێی نزیك ببیته‌وه، له سه‌رده‌می ڕۆمانییه‌كان كه ناوچه‌كه به‌شێك بوو له ژێر ده‌سته‌ی ئیمپراتۆریه‌تی رۆما، كه‌شتی له‌و ڕووبارانه‌وه ده‌ڕۆیشت، به‌ڵام ئێسته بانكی ناوه‌ندی ئینگلته‌را و بانكی یه‌ده‌گی له‌سه‌ر دروستكراوه، زۆر ئه‌سته‌مه هه‌ست به بوونی ڕووبار له ژێر پێیه‌كانت بكه‌یت، بۆیه تا مێژووی شاره‌كه به وردی نه‌خوێنیته‌وه ئه‌و ڕاستییانه‌ت بۆ ده‌رناكه‌وێت.
یه‌كێك له لقه‌كانی ڕووباری تایمز ناوی فلیت بوو، كه حه‌وزێكی گه‌وره‌ی 100 پێ فره‌وانی له‌خۆ گرتبوو و ده‌ڕژایه ناو ڕووباری تایمزه‌وه، تایبه‌تمه‌ندی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی پێستی هه‌بوو، به‌ڵام وه‌ك زۆرێك له ڕووباره‌كانی تر خرایه ژێر باڵه‌خانه و خانووه‌كانی نیشته‌جێبووه‌وه و به ته‌واوی سه‌ری داپۆشرا، بۆیه ئه‌م به‌شه به كه‌شتی هه‌ژاران ناوده‌برێ، چونكه ئه‌و خه‌ڵكه‌یشی له‌سه‌ر ڕووباره‌كه خانوویان كردووه و نیشته‌جێن خه‌ڵكی كه‌م ده‌رامه‌ت و هه‌ژارن و ناوچه‌كه‌یش پڕه له تاوان و شوێنی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ترسناك بووه له زووه‌وه و بۆنی ناخۆش له‌و ناوچه‌یه به‌رز ده‌بێته‌وه و هه‌موو كه‌س هه‌ستی پێ ده‌كات.
دوای ئاگره مه‌زنه‌كه‌ی له‌نده‌ن له 1666 كه به‌شی زۆری شاره‌كه سووتا، كریستۆڤه‌ر ورین دووباره نه‌خشه‌ی ڕووباره‌ی تایمز و سه‌رجه‌م لقه‌كانی ده‌ڕژێنه ناوی، له‌سه‌ر شێوه‌ی شاری ڤینسی ئیتاڵیا داڕشته‌وه، بۆیه بڕیار درا سه‌رجه‌م ڕووباره‌كان بخرێنه ژێر شاراوه و سیسته‌مێكی پێشكه‌وتووی ئاوه‌ڕۆیش له‌گه‌ڵ داپۆشینی ڕووباره‌كان دروستكرا، كه تا ئه‌مڕۆیش بێ كێشه سه‌رجه‌م ئاوه‌ڕۆی شاره‌كه ده‌خاته ڕووباری تایمزه‌وه.
ئێسته ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر شه‌قامی ڕای كلیۆكینویل و به‌رانبه‌ر مه‌یفرۆشی كۆخ بوه‌ستیت له‌سه‌ر شه‌قام، ئه‌وا ژێر پێیه‌كانت ڕووبارێكی ته‌واوی پێدا ده‌ڕوا و هه‌ست ڕابگری، به ته‌واوی گوێت له ده‌نگی تێپه‌ڕینی ئاوێكی زۆره، هاوكات له ناوه‌ڕاشتی شه‌قامی شارته‌ر هاوسیش به هه‌مانشێوه كاتێك بۆ شه‌قامی فرینگدون ده‌ڕۆیت، یان كاتێك وێستگه‌ی سامیسووك ئۆف بلاكفرایزه‌ر ده‌بڕیت، له ژێر پردی بلاكفرایزه‌ره‌وه ده‌رچوونی ڕووبارێكی ته‌واو له ژێر زه‌وییه‌وه ده‌بینیت.
ناوچه‌ی والبرۆك به‌هه‌مانشێوه له سه‌رده‌می رۆمانه‌كان به ناوه‌ندێكی گرنگی گواستنه‌وه‌ی ئاوی داده‌نرا له سه‌ده‌ی پازده‌یه‌م و شازده‌یه‌م دا، رۆمانه‌كان په‌رستگا و به‌نده‌ریان له كه‌ناری ڕووباره‌كه دروست كردبوو، به‌م دواییه‌یش له كاتی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه په‌رستگایه‌كی گه‌وره‌ی سه‌رده‌می رۆمانییه‌كان دۆزرایه‌وه، له‌گه‌ڵ جه‌سته و كه‌لـله‌ی ده‌یان مرۆڤ كه بۆ سه‌رده‌می رۆمانه‌كان و شه‌ڕی بۆدیكا و رۆمانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌و شاره ئاوه‌دان و پێشكه‌وتووه 21 ڕووبار له ژێریدا حه‌شاردراوه، ئه‌مانه جۆرێك له جوانیان به له‌نده‌ن به‌خشیوه، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر سه‌یری یاریگای كریكیتی سپی بكه‌ی كه‌وتووه‌ته چه‌قی ڕووباری ئیفرا و بورجه‌كانی چاودێریش كه له ده‌وروبه‌ری یاریگاكان وه‌ك چه‌ند پایه‌یه‌كی مه‌زن له‌ناو ڕووباره‌كه‌وه ده‌رده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر وێنه‌ی ڕاسته‌قینه و ژێره‌وه به خه‌یاڵ وێنا بكه‌یت.
تۆم بۆلتن كه په‌رتووكێكی له‌سه‌ر لقه شاراوه‌كانی ڕووباری تایمز نووسیوه ده‌ڵێ، ئاوی ڕووباره‌كان دابه‌زیوه و زۆر نییه هاوشێوه‌ی ڕووباری تایمز، بۆیه زۆر قورس نه‌بووه داپۆشینیان، جیا له‌وه‌یش له هه‌ندێ شوێن ده‌رده‌كه‌ون و ده‌بینرێن و ڕێ به ئاوی ڕووباره‌كان دراوه له‌و شوێنانه به ئازادی شه‌پۆل بده‌ن، به‌ڵام به‌شێك له شه‌قامه‌كان كه به ناوی ڕووبار و كه‌شتی و كه‌لوپه‌له ده‌ریایییه‌كان ناونراوه، ناوی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ن و پێشتر شوێنی كه‌شتی و ماسیگری و پردی مه‌زن بوون.
بۆل تالینج كه له ڕێی نه‌خشه‌وه به‌سه‌ر ته‌واوی شه‌قام و ناوچه‌كان دا ڕۆیشتووه كه ڕووباره‌كانی لێ شاردراونه‌ته‌وه، ده‌ڵێ، جێی شه‌رمه ئه‌و هه‌موو ڕووباره نێژراوه له ژێر زه‌وی، ئه‌مه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی به‌ناو شاردا بڕۆیشتنایه زۆر دیمه‌نی جوانتر و سه‌رنجڕاكێشتری به شاره‌كه ده‌به‌خشی، بۆیه ئه‌مه كارێكی ناڕه‌وایه و پێویسته خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی شاره‌كه به توندی سه‌ركۆنه‌ی بكه‌ن و چیتر قبووڵی نه‌كه‌ن.