ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی چاودێری كه‌شناسی و توێژه‌ری زانستی كه‌شناسی ئاشكرای كرد، كه گه‌رده‌لوول و شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی به‌فر ڕوو له توركیا و سووریا و لبنان و فه‌له‌ستین و ئوردن و باكوری سعوودیه و عێراق ده‌كات.
عه‌بدولعه‌زیز
حه‌سینی توێژه‌ر و پسپۆر له بواری كه‌شناسی گوتی، ئاماژه‌كان و سه‌رجه‌م داتا تۆماركراوه‌كانی كه‌شناسی پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه گه‌رده‌لوولێكی چڕ و گه‌وره‌ی به‌فر ڕوو له سنووری باكوری شانشینی سعوودیه بكات، به تایبه‌تی له ناوچه‌كانی ته‌بووك و جوف.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، شه‌پۆله‌كه هه‌ر باكوری سعوودیه ناگرێته‌وه، به‌ڵكوو له سبه‌ی چوارشه‌مه‌وه كاریگه‌ری چڕ له‌سه‌ر عێراق و توركیا و سووریا و لبنان و فه‌له‌ستین و ئوردنیش دروست ده‌كات و ئه‌گه‌ری زۆره كاریگه‌رییه‌كانی بگاته سه‌ر ڕۆژئاوای كۆماری ئیسلامی ئێرانیش.
حه‌سینی دووپاتی كرده‌وه، كه پێشبینی ده‌كرێ، ئه‌م شه‌پۆله گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین شه‌پۆلی سه‌رما بێ كه له زستانی ئه‌مساڵ ڕوو له ناوچه‌كه ده‌كات، ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه شه‌پۆلی سه‌رمای له‌وجۆره ڕووی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌كردووه، پله‌كانی گه‌رما زۆر داده‌به‌زێنێت و له زۆربه‌ی شوێنه‌كان ده‌گه‌نه ژێر سفر.