پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ دووشه‌م دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی له كۆماری توركیا كرد، ئه‌گه‌ر هێرش بكه‌نه سه‌ر كورده‌كانی سووریا دوای كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وا ئابووری وڵاته‌كه له ناو ده‌بات، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی به‌دواداهات و نرخی لیره‌ی دابه‌زاند، ئابووری وڵاتێكی وه‌كو توركیا چۆن به تویتێك و بێ ئه‌وه‌ی چه‌ك و هه‌ڕه‌شه به‌كاربهێنرێ، تێك ده‌چێ و كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر دروست ده‌كرێ؟
ڕه‌نگه لای هه‌مووان تویتكردن كاریكی ئاسایی بێ، به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ به وردی سیاسه‌ت به تویته‌كانییه‌وه ده‌كه‌ن، ماوه‌ی پێشوو فه‌رمانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا ده‌ركرد و دڵی توركه‌كانی خۆش كرد و كورده‌كانی به‌ره‌و لای ڕووسیا و ئه‌سه‌د برد، ئێسته‌یش دڵی كورده‌كانی خۆش كرده‌وه و ئابووری توركیا و نرخی لیره‌ی داته‌پاند.
دوای تویته‌كه‌ی دوێنێی تره‌مپ كه هه‌ڕه‌شه‌ی وێرانكردنی ئابووری توركیای كردبوو، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌نكه‌ر هێرش بكاته سه‌ر هێزه كوردییه‌كانی سووریا، له بازاڕه‌كان و بۆرسه‌ی دنیا وه‌ك به‌شێك له ساردبوونه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی
واشنتن و ئه‌نكه‌ره هه‌ژمار كرا، دوای ئه‌وه‌ی توركیا به ته‌واوی توڕه‌بوو و ئیبراهیم كالن گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا دووپاتی كرده‌وه، زمانی هه‌ڕه‌شه له نێوان ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی ناتۆ بوونی نییه، ڕه‌خنه‌ی له هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی تره‌مپ گرت.
سه‌ره‌ڕای وه‌ڵامی توركیا، به‌ڵام نرخی لیره به‌هۆی قسه‌كانی تره‌مپه‌وه ڕووی له دابه‌زین كرد و پێشتریش ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی گرتنی قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كه گه‌مارۆی به‌سه‌ر توركیا سه‌پاند و نرخی لیره‌ی به ته‌واوی هێنایه خوار، تا ئه‌نكه‌ره خۆی ڕاده‌ست كردی فشار و گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان كرد و ناچاربوو قه‌شه رۆبنسۆن ئازاد بكات.
د.ڕه‌شا عه‌بدو پسپۆری ئابووری و سه‌رۆكی كۆربه‌ندی میسڕی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئابووری گوتی، خه‌ڵكی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی تره‌مپ قسه‌یه‌ك بكات، جێبه‌جێی ده‌كات، ئه‌وسووره له‌سه‌ر دروستكردنی دیواره درێژ و پڕ تێچووه‌كه‌ی له سنووری مه‌كسیك، چۆن خه‌ڵكی باوه‌ڕ به‌وه نه‌كه‌ن كه ڕووبه‌ڕووی توركیا ده‌بێته‌وه. دوای ئه‌وه‌یش تره‌مپ پابه‌ندی سه‌رجه‌م به‌ڵێنه‌كانی بووه له‌و كاته‌ی له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن به خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی دا.
زیاتر گوتی، تره‌مپ هاوسه‌نگی بازرگانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چین دروست كردووه‌ته‌وه، له كاتی گیرانی قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌یش توركیای له داڕمانی ئابووری نزیك كرده‌وه و نرخی لیره‌ی سێ هێنده دابه‌زاند و كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ گه‌شه‌ی ئابووری توركیا دروست كرد.
هه‌رچه‌نده توركیا ده‌وڵه‌تێكی ئابووری و خاوه‌ن به‌رهه‌می زۆره و بازاڕێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی تری دنیا، به‌ڵام د.ڕه‌شا عه‌بدو ده‌ڵێ، سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌و ئابوورییه داخوراو و پڕ كێشه‌یه‌ی توركیا زۆر به‌هێزترن، چونكه هه‌ر كات ئه‌مه‌ریكا سزا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته بسه‌پێنێت، ئه‌وا كاڵاكانی له زۆربه‌ی بازاڕه‌كانی دنیا نامێنێ و وڵاتان چیتر كاڵای توركیا ناكڕن و هاورده‌ی وڵاته‌كانیان ناكه‌ن، بۆیه له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، خواست له‌سه‌ر كاڵای توركیا كه‌م ده‌بێته‌وه و ئابووری وڵاته‌كه به ته‌واوی هه‌ره‌س ده‌هێنێ و ڕوو له پاشه‌كشه ده‌كات.
له ڕاستیش دا ئابووری توركیا خاڵی نه‌رێنی و لاوازی زۆری تێدایه، بۆیه له‌گه‌ڵ هه‌ر سزایه‌كی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا وڵاته‌كه تووشی كێشه‌ی گه‌وره ده‌بێ، به هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌نی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی وزه‌ی وه‌كو نه‌وت و گاز نییه، بۆیه ناچاره له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی بكڕێ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپایش سزای مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ توركیا به‌سه‌ر وڵاتان بسه‌پێنن، ئه‌وا خه‌ڵكی وڵاته‌كه تووشی كێشه‌ی یه‌كجار گه‌وره ده‌بن، نرخی سووته‌مه‌نی و گازی سروشتی كه بۆ گه‌رمكردنه‌وه به‌كاردێ، به ته‌واوی به‌رز ده‌بێته‌وه، بینیمان كاتێك قه‌شه رۆبنسۆنیان گرت، كۆمپانیاكانی وزه‌ی توركیا كه ئه‌ركیان دابینكردنی سووته‌مه‌نی و گازی سروشتی بوو، تووشی چ كێشه‌یه‌كی گه‌وره بوونه‌وه، تا وزه‌ی پێویست بۆ وڵاته‌كه‌یان دابین بكه‌ن.
ئه‌و پسپۆره ئابوورییه ده‌ڵێ، هۆكارێكی تری داڕمانی ئابووری توركیا به تویتێكی دۆناڵد تره‌مپ بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه لیره‌ی توركی به ته‌واوی بووه‌ته پاشكۆی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، بۆیه له‌گه‌ڵ هه‌ر سزایه‌كی ئه‌مه‌ریكا كه خاوه‌نی دۆلاره، كاریگه‌ری ته‌واوی بۆ سه‌ر لیره ده‌بێ، واته ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هیچ سزایه‌كیش به‌سه‌ر توركیا نه‌سه‌پێنێت و به‌های دۆلار به هۆكارێكی سروشتی دابه‌زێ، ئه‌وا نرخی لیره‌یشی له‌گه‌ڵ كه‌م ده‌بێته‌وه.
هاوكات توركیا وڵاتێكی هه‌نارده‌كاره و كاڵا و خوارده‌مه‌نی زۆری بۆ ئه‌وروپا و ئێران و چین و ئه‌مه‌ریكا ده‌ڕوات، به‌ڵام ئه‌نكه‌ره هه‌رگیز ناتوانێ بازاڕی جێگره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا بۆ كاڵاكانی بدۆزێته‌وه، بۆیه له‌ده‌ستدانی بازاڕی ئه‌مه‌ریكا زیانی گه‌وره‌ی پێ ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه له كاتێكدایه به‌م دواییه له چین و ئێران و توركیا زۆر نزیكبووه‌ته‌وه، كه‌چی چاره‌سه‌ری نییه و هیچ جێگره‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا بۆ توركیا له‌سه‌ر گۆی زه‌وی نییه.