پارتى: پێویسته یه‌كێتى خۆى نه‌كاته قوربانى كرده‌وه‌كانى لاهوور جه‌نگى
دواى ئه‌وه‌ى له كۆبوونه‌وه‌كانى ناوخۆى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و كۆبوونه‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان په‌راوێز خرا، ئێسته لاهوور جه‌نگى هه‌وڵى نانه‌وه‌ى په‌شێوى له‌ناو یه‌كێتى و له پێوه‌ندییه‌كانى نێوان پارتى و یه‌كێتیش ده‌دا.
لاهوور جه‌نگى برازاى جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى كۆچكردووى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه به‌هۆى زۆرى كێشه‌كانى ناوخۆى یه‌كێتى، له‌ناو ئه‌و حزبه ده‌ركه‌وتووه، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسیش چه‌ند جومگه‌یه‌كى له‌ناو ئه‌و حزبه كۆنتڕۆڵ كردووه، هاوكات كاركته‌رێكی سه‌ره‌كی گرووپى خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2017یه كه به‌هۆیه‌وه 51% خاكى كوردستان كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتى میلیشیا و حوكمی سه‌ربازیى به‌غدا.
ئێسته كێشه ناوخۆییه‌كانى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان زیاتر په‌ره‌ى سه‌ندووه، كێشه‌كان هه‌ر له‌ناو باڵه‌كانى یه‌كێتى نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵكو شۆڕ بووه‌ته‌وه بۆ ناو بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانیش، له ماوه‌ى ڕابردوویشدا به‌هۆى كێشه‌ى نێوان بافڵ تاڵه‌بانى كوڕى جه‌لال تاڵه‌بانى و لاهوور جه‌نگى دۆخى ناوخۆى ئه‌و حزبه به ته‌واوى تێكچوو.
دواى كێشه‌كانى نێوان بافڵ و لاهوور، ئێسته لاهوور جه‌نگى په‌راوێز خراوه و ئه‌ویش به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى هه‌یه‌تى هه‌وڵى تێكدانى دۆخى ناوخۆى یه‌كێتى و كوردستان ده‌دات.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له ناو یه‌كێتى، به"وشه"ى گوت، هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ى له ماوه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوو روویان دا و بوونه‌ته هۆى گرژیى نێوان پارتى و یه‌كێتى، پێوه‌ندى به‌و كارانه‌وه هه‌یه كه له‌لایه‌ن لاهوور جه‌نگییه‌وه كراون.
سه‌رچاوه‌كه كه به‌رپرسیارێتى له‌ناو یه‌كێتى هه‌یه و پێى باش نه‌بوو بۆ ئه‌م قۆناغه ناوى بڵاو بكرێته‌وه، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، "تا دوایین كۆبوونه‌وه‌ى نێوان پارتى و یه‌كێتى له‌سه‌ر پێكهێنانى حكوومه‌ت، هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بووه، به‌ڵام دواتر لاهوور جه‌نگى به‌و دۆخه ڕ‌ازى نه‌بووه و به‌هۆى په‌راوێزخستنیشیه‌وه له‌لایه‌ن یه‌كێتى و بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى، هه‌وڵى نانه‌وه‌ى كێشه ده‌دات".
دووپاتیشى كرده‌وه كه لاهوور چه‌ند مه‌ڵبه‌ندێك و به‌شێك له ڕێكخستنه‌كانى یه‌كێتى و هێزه ته‌ناهییه‌كانى ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه له هیچ قۆناغێكدا نابێ له بڕیارى ئه‌و ده‌ربچن، ئه‌وه‌یش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك كه ئه‌گه‌ر هه‌ر حاڵه‌تێك ڕوو بدات ئه‌وان پشتگیرى لێ بكه‌ن.
به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه"، لاهوور جه‌نگى داواى له چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى یه‌كێتى كردووه پشتگیرى بكه‌ن له كاره‌كانى، به‌ڵام ئه‌وان ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه و به پێویستیان زانیوه له‌و قۆناغه‌دا گفتوگۆكانى پێكهێنانى حكوومه‌ت به ئاسایى به‌ڕێوه بچێت.
ره‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، نیگه‌رانى خۆى له به‌رانبه‌ر ئه‌و كارانه‌ى نێوان پارتى و یه‌كێتى ده‌ربڕى و ڕاى گه‌یاند، به‌رزترین ده‌سه‌ڵات هی ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تییه له‌ناو یه‌كێتى و كه‌س به‌تاك بۆى نییه بڕیار بدات.
ڕوونى كرده‌وه كه ئه‌وه‌ى روو ده‌دات كاردانه‌وه‌یه و ده‌خوازین لێره كۆتایى پێ بێت و ته‌شه‌نه نه‌كات، چونكه ئه‌و قۆناغه‌ى ئێسته بۆ ئه‌و كاره پێویست نییه.
لاى خۆیه‌وه له‌تیف نێروه‌یى گوته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئه‌و رووداوانه‌ى له چه‌ند ڕۆژى رابردوو روویان داوه، بووه هۆى دروستكردنى گرژى له نێوان یه‌كێتى و پارتى به كارێكى خراپی ده‌زانین.
ڕووى كرده‌وه كه له‌م قۆناغه‌ى ئێسته‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێ ده‌كرێ، ناكرێ گرژى دروست بكرێ، بۆیه پێویسته ئه‌وانه‌ى ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن دۆخه‌كه له‌به‌رچاو بگرن.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پێى وایه پێویسته سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى كۆتایى به‌و كارانه‌ى لاهوور جه‌نگى بێنێت، وه‌ك ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حزبه باسی ده‌كات، پارتى خۆى ناهێنێته ئاستى كارى هه‌رزه‌كارانه و پێویسته یه‌كێتیش خۆى نه‌كات به قوربانى ئه‌و كرده‌وانه.
عه‌لى عه‌ونى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، بۆ "وشه" گوتى، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌و قۆناغه‌دا ئه‌و كارانه به هه‌ڵه ده‌بینێ، هه‌رچه‌نده ده‌زانین كه ئه‌و كارانه‌ى ده‌كرێ به چ ئامانجێكه و كێ له‌ناو یه‌كێتى له پشتیه‌تى، بۆیه پێویسته سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى سنوورێك بۆ لاهوور دابنێن.
ڕوونى كرده‌وه كه پێویسته یه‌كێتى خۆى نه‌كاته قوربانى كرده‌وه‌كانى لاهوور، چونكه پارتى پێى وایه ده‌بێ یه‌كێتى خۆى چاره‌سه‌رى ئه‌و كاره بكات.
عه‌ونى گوتى، لاهوور هه‌رزه‌یه و كرده‌وه‌كانى بۆ ئه‌وه‌یه دۆخى كوردستان تێك بدات، پارتیش خاوه‌نى ره‌وشه‌كه‌یه و خۆى ناهێنێته ئاستى كرده‌ى هه‌رزه‌كارێك. دووپاتیشی كرده‌وه "جگه له‌وه‌ى هه‌وڵى تێكدانى پێوه‌ندییه سیاسییه‌كان ده‌دات، لاهوور ده‌یه‌وێ سیسته‌مى دامه‌زراوه و حوكمڕانى له كوردستان نه‌مێنێت و حزب هه‌موو شتێك بێ، به‌ڵام هه‌رگیز پارتى ئه‌وه قبووڵ ناكات".
"لاهوور ده‌یه‌وێ سیسته‌مى دامه‌زراوه و حوكمڕانى له كوردستان نه‌مێنێت و حزب هه‌موو شتێك بێ"