لێكۆڵینەوە لە پەرلەمانتارانی كوردستان دەكرێت

:: AM:09:47:15/01/2019 ‌
بەرپرسێكی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات لێكۆڵینەوە لەو پەرلەمانتارانە دەكرێت كە مووچەی خانەنشینییان وەگرتووە كە پەرلەمانتار بوونە لە خوولی چوارەم بۆ خوولی پێنجەمیش دەرچوونەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەم 15ـی كانوونی دووەم، حاكم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەست پاكی لەهەرێمی كوردستان لە گفتوگۆیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاندووە، دەستەی دەست پاكی لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی پەرلەمانتاران بەدواداچوون دەكەین لەسەر دەنگۆی وەرگرتنی (موكافەئەی شەش مانگی خانەنشینی) لەلایەن ئەو پەرلەمانتارانەی لەخولی چوارەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان پەرلەمانتار بوون، لەخولی- پێنجەمیش بونەتەوە پەرلەمانتار یا بوونەتە ئەندامی پەرلەمانی عێراق.

سەرۆكی دەستەی دەست پاكی ئاشكرای كردووە، ئەگەر لەدەرەوەی چوارچێوەی یاسا و ڕێنوێنییەكان ئەو پارەیە وەرگیرابێت لەقۆناغی یەكەم داوا دەكەین ئەو پارەیە بگێڕنەوە.

ئەوبەرپرسەی هەرێمی كوردستان ئەوەشی گوتووە، پەرلەمانتاران " موكافەئەی" شەش مانگەكەیان 49 ملیۆن دینارەكە)ە بێ پاشەكەوت وەرگرتووە، هەروەها دەستەكەیان لە ئێستەدا وردبینی لەبەراودكردنی سامان و داهاتی پەرلەمانتارانی خولی چوارەم دەكات لەكاتی دەست بەكاربوونیانەوە بەبەراورد بەكۆتایی خولی پەرلەمان هەر زیادكردنێكی نائاسایی و نایاسایی لەسامانی هەر پەرلەمانتارێك و پلە تایبەتێك ڕوویدا بێت دەستەكەیان بەتاوانی دەسكەوتی ناڕەوا ڕەوانەی دادگای دەكات.

لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو بەشێكی زۆری پەرلەمانتارانی خوولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایان كرد كە مووچەی خانەنشینییان وەرگرتووە.



وشە - رامیار جەواد