كۆماری ئیسلامی ئێران دوای ئاماده‌كارییه‌كی زۆر هه‌وڵی هه‌ڵدانی مانگێكی ده‌ستكردنی بۆ بۆشایی گه‌ردوون ئه‌نجام دا، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی مووشه‌كه‌كه مانگه ده‌ستكرده‌كه‌ی هه‌ڵگیگرتووه بیگه‌یه‌نێته سه‌ر خولگه‌ی خۆی شكستی هێنا و نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتوو بێت.
محه‌مه‌د جه‌واد ئازاری جه‌هروومی وه‌زیری پێوه‌ندییه‌كانی
ئێران ئاشكرای كرد، تاران هه‌وڵی هه‌ڵدانی مووشه‌كێكی بۆ بۆشایی گه‌ردوون دا كه هه‌ڵگری مانگێكی ده‌ستكرد بوو بۆ چاودێری گه‌ردوونی، به‌ڵام پرۆسه‌ی هه‌ڵدانی مانگه‌كه ده‌ستكرده‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و شكستیهێنا.
ته‌له‌ڤزیۆنی ڕه‌سمی كۆماری ئیسلامی ئێران له زاری جه‌هروومی بڵاوی كرده‌وه، پرۆسه‌ی هه‌ڵدانی مانگه ده‌ستكرده‌كه شكستی هێنا و ئه‌و مووشه‌كه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كه‌ی پێ هه‌ڵدرا، نه‌یتوانی "پایام" كه ناوی مانگه ده‌ستكرده‌كه‌یه بگه‌یه‌نێته خولگه‌ی پلان بۆ دانراوی خۆی.
ئاژانسی ئه‌سیۆشه‌یتد پرێس بڵاوی كرده‌وه، كه وه‌زیری پێوه‌ندییه‌كانی ئێران سه‌ره‌خۆشی و نیگه‌رانی له ئێرانییه‌كان كردووه، به‌هۆی ئه‌و شكسته‌ی كه له هه‌ڵدانی مانگه ده‌ستكرده‌كه تووشی بوون، به‌ڵام دووپاتی له‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه كه هیچ كات بێ ئومێد نه‌بوون و بۆ سێیه‌م جار هه‌وڵ ده‌ده‌نه‌وه.
له‌باره‌ی هۆكاری كه‌وتنه خواره‌وه‌ی مووشه‌كه‌كه‌یش به‌ر له‌وه‌ی مانگی ده‌ستكردی پایام به خولگه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێت، وه‌زیره‌كه ڕای گه‌یاندووه، كه ئه‌و خێراییه‌ی پێویست بوو مووشه‌كه‌كه نه‌یبووه و ده‌بێ مووشه‌كێكی خێراتر بۆ هه‌ڵدانی مانگه ده‌ستكرده‌كه ئاماده بكه‌ین.