ڕاپۆرتێكی "وشە" فەرمانگەیەكی حكوومەت ناچار بە بەدواداچوون دەكات

:: PM:12:25:15/01/2019 ‌
 چەند رۆژی رابردوو ماڵپەری "وشە" راپورتێكی تایبەت لەسەر چوونی هاووڵاتیان بۆ ڕاوكردنی كەو لە كاتەكانی شەو دا لە هەردوو چیایی لینك و مەتین بە ڤیدیو بڵاو كردەوە، فەرمانگەی ژینگەی دهۆك بەدواداچۆن لەسەر راپۆرتەكەی "وشە" دەكات و سەرپێچیكەران سزا دەدات.

ئەمڕۆ سێشەم 15ـی كانوونی دووەم، محەمەد تاهیر بریفكانی بەرێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی دهۆك بە "وشە"ـی راگەیاند، دوای ئەوەی لە  ماڵپەری "وشە" بڵاوكراوەتەوە كە ڕاوكردنی كەو لە كاتەكانی شەو دا لە شارەدێی دێرەلووك هەیە بە تایبەتی هەردوو چیایی لینك و مەتین ئەوا دەستمانكرد بە دواداچوون. 

بریفیكانی گوتی، ئاگەداری هەموو تیمەكانی پاراستنی ژینگە لە پۆلیس و هێزكانی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگە كراوە بۆ ئەوەی لەئەمڕۆ بە دواوە هەموو ئەو كەسانە سزا بدرێن كە دەچنە ڕاوەكەو ئاژەڵانی تریش، چونكە ڕاوە كەو و ڕاوە ئاژەڵ قەدەغەكراوە و بەهیچ شێوەیەك كەس بۆی نیە بچێتە ڕاو.

بەپیێ قسەی ئەو بەرپرسە حكوومیە سزای ڕاوكردنی هەر كەوێك 100 بۆ 150 هەزار دینارە و سزایی ئاژەڵانی تریش لەسەر جۆرەكەی دەمێنێت كە ئەویش لە نێوان 100 هەزار دینار بۆ 10 ملیون دینارە، هەروەها ئەگەر سەرپێچیەكە گەورە بوو ئەوا لەوانیە ئەو كەسە بگیرێت بۆیە پێویستە هاووڵاتیان ئاگەداری خۆیان بن و بەهیچ شێوەیەك ئاژەڵ ڕاونەكەن و داریش نەبڕن.

چەندی ڕۆژی ڕابردوو لەكاتەكانی شەودا لە شارەدیێ دێرەلووك زیادتر لە 300 لایتی رووناكی راوكەرانی كەو و ئاژەڵ لە چیاكانی لینك و مەتین دەبینڕێ و بۆ یەكەمجاریش وشە ڤیدیوی ئەو راوكەرانە بڵاكرایەوە.

 

دهۆك/ نەوزاد هلۆری



وشە - رامیار جەواد