هاوشێوە ڕاستەقینەکەی جەستن ترۆدۆ دۆزرایەوە

:: PM:03:49:15/01/2019 ‌

لە پڕۆگرامێکی هونەریی ئەفغانییدا، یەکێک لە بەشداربووەکان کە وەک گۆرانیبێژ بەشداری لە پڕۆگرامەکە کردبوو، شێوەی ڕووخساری زۆر لە جەستن ترۆدۆ دەچوو، بەمەش ئەو بەشداربووە ناوبانگێکی زۆری لە دنیادا پەیدا کرد.

عەبدوسەلام مەفتوون پیاوێکی ئەفغانییە، بەشداری لە پڕۆگرامێکی هونەریی وڵاتەکەیدا کرد، کە خۆی وەک گۆرانیبێژی شادیی ناساند ە دەستی بە گۆرانیگوتن کرد، بەڵام ئەوەی سەرنجی بینەران و لێژنەی ڕاکێشا شێوەی ڕووخساری بوو، نەوەک دەنگی، ئەمەش بەهۆی ئەوە بوو کە بە ڕێژەیەکی زۆر شێوەی لە جەستن ترۆدۆ سەرۆوەزیرانی کەنەدا دەچێت.

ئەو بەشداربووە هیچ شتێکی لەبارەی جەستن ترۆدۆوە نەدەزانی، هەر بۆیە بە ئامادەبووانی پڕۆگرامەکەی گوت، نازانم ترۆدۆ کێیە و هیچ وێنەیەکی ئەو پیاوەشم نەبینیوە.

لە درێژەی قسەکانیدا مەفتوون گوتی: هیوادارم بۆ جارێکیش بێت لە ژیانمدا ڕووبەڕوو ترۆدۆ ببینم، بێگومان ئەگەر ئەویش پێی خۆشبێت. چونکە ئەو کەسایەتییەکی ناسراوی جیهانییە، بەڵام من تەنیا هەژارێکی ئەفغانیم.




وشە - ڕێناس شابان