بارەگای بارزانی پەیامێك ئاراستەی خانەوادەی تەڵعەت سامان دەكات

:: PM:04:36:15/01/2019 ‌
بارەگای بارزانی پەیامێك ئاراستەی خانەوادەی تەڵعەت سامان دەكات و نیگەرانی خۆیان لەبەرانبەر كۆچیی دوای ئەو هونەرمەند و دەرهێنەرەوە دەردەبڕن.

لە پەیامەكەدا هاتووە، بەبیستنی هەواڵی كۆچی دوایی دەرهێنەر و شانۆكاری دیاری گەلەكەمان (تەڵعەت سامان) دڵگران بووین. لە كایەی هونەری كوردی و بەتاییەتی مێژووی شانۆی كوردی ناوی مامۆستا تەڵعەت و كارە جوانەكانی بۆ خزمەتی میللەتەكەی و رەوتی هونەری شانۆیی هەمیشە بە بەرزی دەمێنێتەوە.

لە بەشێكی تری پەیامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە بەم بۆنە خەمناكەوە هاوبەشی خەمی خانەوادەكەتانین و سەرەخۆشیمان ئاراستەی ئێوە و هونەرمەندان و هونەردۆستانی كوردستان دەكەین. لە خودای مەزن داواكارین ئارامی و دڵنەوایی ببەخشێت بە هەموو لایەك و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

هونەرمەند و دەرهێنەر تەڵعەت سامان ئێوارەی دوێنی دووشەم 14ی كانوونی دووەم لە ڕێی پیرمام بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە گیانی لە دەستدا.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم