كۆمپانیای ئینفنیتی له نوێترین به‌رهه‌میدا كار له‌سه‌ر دروست كردنی ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی مۆدێل به‌رز ده‌كات كه چه‌ند رۆژێكه دیزاینه‌كه‌ی له ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی ده‌كات كه كۆمپانیای ئینفنیتی كاری له‌سه‌ر ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئینفنیتی له نوێترین به‌رهه‌میدا كار له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل به‌رزی كاره‌بایی ده‌كات كه دیزاینه‌كه‌ی تووشی شۆكت ده‌كات.
كۆمپانیای ئینفنیتی زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌وه گوتی، كۆمپانیاكه‌مان به‌نیازه ئه‌م ئۆتۆمبێله له داهاتوویه‌كی نزیك بخاته بازاڕه‌وه كه ده‌بێته یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی كه كۆمپانیاكه‌مان دروستی كردبێت، ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله جیاوازترین سیسته‌می تێدابه‌كاردێت كه پێشووتر له هیچ ئۆتۆمبێلێكی تردا به‌كارنه‌هێنراوه.
ئینفنیتی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن دیزاینی سه‌رسورهێنه‌ر، ئینفنیتی كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه كه له ساڵی 1989 دامه‌زراوه له ژاپۆن، به‌ڵام له هه‌شتی تشرینی دووه‌می ساڵی 1990 له باكوری ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كانی كردووه كه ئێسته ئه‌م كۆمپانیایه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كان له‌باره‌ی ئۆتۆمبێل.