مەسروور بارزانی: محەمەد مەلا قادر كەسایەتییەكی شۆڕشگێڕی كاروانی كوردایەتی بوو

:: PM:07:17:15/01/2019 ‌
مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بەهۆی كۆچیی دوایی محەمەدی مەلا قادر پرسەنامەیەكی بڵاو كردەوە و ڕای گەیاندووە، مامۆستا محەمەد مەلا قادر پێشمەرگەیەكی دێرین و كەسایەتییەكی شۆڕشگێڕ و نیشتیمانپەروەر و مرۆڤدۆست و هەقبێژی كاروانی كوردایەتی بوو.

راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە پرسەنامەكەدا دەڵێت، مامۆستا محەمەد مەلا قادر ڕۆڵی لە قۆناغە سەخت و جۆراوجۆرەكانی مێژووی خەباتی پارتی دیموكراتی كوردستان دیارە و نموونەی خۆراگریی و نیشتیمانپەروەری بوو، كە هەمیشە لە تۆماری خەباتی كوردستاندا ناوی بە زیندوویی دەمێنێتەوە.

دەقی پرسەنامەكە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
خانەوادەی شۆڕشگێڕی ناسراوی گەلەكەمان مامۆستا محەمەد مەلا قادر
بەداخ  و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و شۆڕشگێڕی ناسراوی گەلەكەمان مامۆستا محەمەد مەلا قادرمان بیست.
مامۆستا محەمەد مەلا قادر پێشمەرگەیەكی دێرین و كەسایەتییەكی شۆڕشگێڕ و نیشتیمانپەروەر و مرۆڤدۆست و هەقبێژی كاروانی كوردایەتی بوو، ڕۆڵی لە قۆناغە سەخت و جۆراوجۆرەكانی مێژووی خەباتی پارتی دیموكراتی كوردستان دیارە و نموونەی خۆراگریی و نیشتیمانپەروەری بوو، كە هەمیشە لە تۆماری خەباتی كوردستاندا ناوی بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
بەو بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە و كەسوكار و جەماوەری پارتی و خەڵكی كوردستان دەكەین، لەخودای گەورە داواكارین مامۆستای خوالێخۆشبوو مەلا محەمەد بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و ئۆقرەیی و دڵنەوایی بە هەموومان ببەخشێت.

براتان
مەسرور بارزانی
15ی كانوونی دووەمی 2019



وشە - سه‌رخێڵ هاشم