به‌ ڤیدیۆ.. سووده‌كانی وازهێنان له‌ جگه‌ره‌كێشان

:: PM:07:37:15/01/2019 ‌

وازهێنان له‌ جگه‌ره‌كێشان گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌ و سوود به‌جه‌سته‌ ده‌گه‌ێنێت، جگه‌ له‌وه‌یش جه‌سته‌یه‌كی چالاك و هه‌ناسه‌دانت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ باری پێشووی.

دوای وازهێنان له‌ جگه‌ره‌كێشان هه‌ناسه‌دان ئاسایی ده‌بێته‌وه‌ و سییه‌كان پاكده‌بنه‌وه‌.

لێدانه‌كانی دڵ ئاسایی ده‌بێته‌وه‌ و له‌ جه‌ڵته‌ی دڵ پارێزراو ده‌بیت.

وازهێنان له‌ جگه‌ره‌كێشان باری مێشك جێگیر ده‌كاته‌ و له‌ نه‌خۆشییه‌كانی مێشك ده‌تپارێزێت.

وزه‌ بۆ جه‌سته‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و سترێسی كه‌سه‌كه‌ ناهێڵێت.

وازهێنان له‌ جگه‌ره‌كێشان جوانی بۆ پێست ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.

سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌ مرۆڤی جگه‌ره‌ نه‌كێش پاكوخاوێنتره‌ و باری دارایی جێگیرتره‌.

لێره‌ سه‌یری ئه‌و ڤیدیۆیه‌ بكه‌ كه‌ "وشه‌" به‌رهه‌می هێناوه‌...



وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان