له سنووری پارێزگای سلێمانی 22 سیتی له خزمهتگوزاریهكاندا قوتابخانه و باخچه‌ی ساوایانی تێدا نییه و دانیشتووانی ئه‌و سیتیانهیش ده‌ڵێن، له‌كاتی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه پێیان گوتراوه ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ى تێدایه و ئێسته تووشی كێشه‌بوون.
ئه‌ندازیار عه‌زیز سه‌عید به‌ڕێوبه‌ری وه‌به‌رهێنانی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌ندێك پرۆژه هه‌ن كه پێش ساڵی 2012 دروست كراون، له‌سه‌ر سندووقی نیشته‌جێبوون دروست كراون و ژماره‌یان زیاتر له 20 پرۆژه‌یه و ئه‌وانه خزمه‌تگوزاریه‌كانیان خرایه سه‌ر حكوومه‌ت وه‌ك قوتابخانه و باخچه‌ی ساوایان.
زیاتر گوتی، ژماره‌یه‌ك له‌و پرۆژانه تا ئه‌وكاته‌ی حكوومه‌ت دۆخی باشبوو له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده قوتابخانه و خزمه‌تگوزاری بۆ سیتییه‌كان دروست كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، دواتر بڕیاری نوێ ده‌رچوو بۆ ده‌رچوونی پرۆژه‌ی سیتییه‌كان و به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێنوێنیانه هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك سیتی دروست بكات ده‌بێت وه‌به‌رهێن خۆیان ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه بكه‌ن.
"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێ پرۆژه هه‌ن كه دروست كراون ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌یان بۆ نه‌كراوه وه‌ك قوتابخانه و باخچه‌ی ساوایان تا پاره‌ی زیاتر له‌سه‌ر دانیشتووانی ئه‌و سیتیانه نه‌كه‌وێت" عه‌زیز سه‌عید وای گوت.
ره‌مه‌زان نامیق جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و پلانه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌دواداچوونی رژدیان كردووه له باره‌ی نه‌بوونی دوو جۆر خزمه‌تگوزاری پێویست له سیتییه‌كانی سلێمانی.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، له سنووری پارێزگای سلێمانی 22 پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی ستیتییهكان له خزمه‌تگوزاری باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه بێبه‌شن و هۆكاره‌كه‌یشی له‌كه‌مته‌رخه‌می كۆمپانیای دروستكه‌ره".
ڕه‌وا حوسێن دانیشتووی یه‌كێك له شوقه‌كانی كورد سیتی له سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، پرۆژه‌كه‌یان هیچ خزمه‌تگوزاریه‌كانی وه‌ك باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌ی تێدا نییه، له كاتێكدا بۆ جێبه‌جێكردن و دروست كردنی پرۆژه‌كه پێیان گوتراوه ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی تێدایه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی