بێگومان هه‌موومان ده‌رباره‌ى زه‌یتى گوێز هیند چه‌ند زانیاریه‌كى كه‌ممان هه‌یه، به‌یه‌كێك له دروسترین جۆرى زه‌یت داده‌نرێت له دنیادا تا ئێستا 1,500 توێژینهوهیى له‌سه‌ر كراوه.
زه‌یتى گوێز هیند وه‌كو زه‌یته رووهكییهكانى تر كۆڵیسترۆڵى تێدا نیه چه‌ندان چه‌ورى به‌سوودى تێدایه كه زیاتره له %85.چه‌ند زنجیره‌یه‌ك ترشى چه‌ورى تێدایه كه پێویستن بۆ له‌ش و به‌ئاسانى له‌لایه‌ن له‌شه‌وه ده‌سوتێنرێت.
زه‌یتى گوێز هیند ترشى چه‌ورى بێهاوتایى تێدایه كه سوودى ته‌ندروستى جۆراوجۆرى هه‌یه وه‌كو ترشى لاوریك و كاپریك و كاپریلیك، ئه‌مانه له ده‌گمه‌نترین ترشه چهوریهكانن كه‌له سروشتدا هه‌ن، بۆیه زه‌یتى گوێزهیند به زهیتێكى گرنگ داده‌نرێت.
ئه‌مانه هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌ره‌كانى زه‌تى گوێزهیندن له ژیانى رۆژانه‌دا:
بۆ ته‌ندروستى توانایى كهمكردنهوهیى تاى هه‌یه چونكه دژه هه‌وكردنێكى به‌هێزه له‌گه‌ڵ ئاوێته‌ى دژه ئۆكسید بۆیه تا نزم ده‌كاته‌وه و ئازار ده‌حه‌سێنێته‌وه.
رژێنى ده‌ره‌قى باشتر ده‌كات، ئه‌و چهریه دروسته‌ى كه‌له‌م زه‌یته‌دا هه‌یه رژێنه دهرهقیهكان باشتر ده‌كات و ئاستى گلوكۆز كه‌م ده‌كاته‌وه وه ترشى لاوریك HDL به‌رز ده‌كاته‌وه كه یه‌كێكه له چه‌وریه سوودبه‌خشه‌كان له له‌شى مرۆڤدا.
له‌گه‌ڵ هه‌وكردن شهر ده‌كات، به‌هۆى كاریگه‌رى دژهههوكردنهوه ده‌توانێت له‌ش به‌هێز بكات دژى نه‌خۆشیه‌كان و رێگه له چه‌ندان نه‌خۆشى بگرێت كه‌به‌هۆى هه‌وكردنه‌وه رووده‌دات.
ته‌ندروستى ئێسك باشتر ده‌كات و یارمه‌تى كهمكردنهوهیى ئازارى جومگه‌كان ده‌دات ئَهویش له رێگه‌ى شێلانى جومگه‌كان به به‌كارهێنانى ئه‌م زه‌یته.
بۆ ماوه‌ى سكپری و قۆناغى دایكاییهتى.
ته‌ندروستى سنگ باشتر ده‌كات رێ له شه‌قبوونى گۆى مه‌مك ده‌گرێت به‌تایبه‌تى له‌كاتى شیردانى كۆرپه‌له‌دا یارمه‌تى هێوربوونه‌وه‌ى پێست ده‌دات.
درانى پێست به‌هۆى دووگیانى یان ده‌ركه‌وتنى خه‌ت له‌سه‌ر سك و ران، ئه‌م خه‌تانه به‌هۆى كشانى پێسته‌وه دروست ده‌بێت ئه‌گه‌ر رۆژى دووجار پێست به‌م زه‌یته‌ی لێدرێت ئه‌وا له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا هه‌ست به نه‌مانى ئه‌و خه‌تانه ده‌كه‌یت كه له سه‌ر پێست دروست بوون.
پاراستنى پێستى كۆرپه‌له، پێستى كۆرپه‌له له سه‌ره‌تادا زۆر ناسكه به‌رده‌وام تووشى سووربوونه‌وه یان خوران ده‌بێت یان لیر دروست ده‌كات، بۆیه باشتر وایه رۆژانه به‌م زه‌یته چه‌ور بكرێت، چونكه سوودێكى زۆر به‌پێستى كۆرپه‌له ده‌گه‌یه‌نێت.
بۆ جوانكارى و پێست.
دژى توێكڵى سه‌ره، زه‌یتى گوێزهیند بۆ پێستى سه‌رت به‌كار بهینه هه‌تا بۆ ئه‌وه‌ى رێچگه له وشكى ره‌قى قژ و پێستى سه‌ر بگرێت كه هۆكارێكه بۆ دروستبوونى توێكڵى سه‌ر.
بۆ قژ، خشاندنى زه‌یتى گوێزهیند به‌پێستى سه‌ردا واده‌كات زیانه‌كانى قژ كه‌م بكاته‌وه ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر هۆكرێك دروست بووبێت دوایى نیو كاتژمێر به ئاو شامپۆ بیشۆ.
قڵیشاوى لێو چاره‌سه‌ر ده‌كات، پێكهاته‌ى خۆراكى گرنگى تێدایه كه بۆ لێو پێویسته واده‌كه‌ن لێوهكا نه‌رمتر ده‌ربكه‌ون.