محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى كرد كه تێیدا تاوتوێى پشكى هه‌رێمى كوردستان كرا له بودجه‌ى گشتى عێراق.
وه‌ك له له راگه‌یاندراوه‌كه‌ى په‌رله‌مان ئاماژه‌ى بۆ كراوه، ته‌وه‌رى یه‌كه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێكردنى ئه‌و بڕگه و مادانه‌ى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق بووه، كه پێوه‌ندییان به پشكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمه‌وه هه‌یه بۆ ساڵى 2019 .
ئه‌مڕۆ شاندێكى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى عه‌لى سندى وه‌زیرى پلادانان سه‌ردانى به‌غداى كردووه و له‌سه‌ر پرسه ئابوورییه‌كان له‌كه‌ڵ به‌رپرسانى به‌غدا كۆبوونه‌ته‌وه.
جیا له‌مه‌ش رێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى كرد، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داواى له سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كردووه، مووچه‌ى سێ مانگى ساڵى رابردوو بخاته سه‌ر بودجه‌ى ئه‌مساڵ.
په‌رله‌مانى عێراق چه‌ند رێكاریى ئه‌نجام داوه، بۆئه‌وه‌ى له دانیشتنه‌كانى داهاتوویدا بودجه‌ى عێراق په‌سه‌ند بكات.